لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد تۆفیق ئەمانی و بە دەنگی گۆرانیبێژی کورد حەسەن دەرزی، لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کیش لە ئێران نمایشکرا.
"هێما" کورتە فیلمێکی 262 چرکەیە کە لە بەرهەمهێنانی شەهرام عەلیدی و بە پشتیوانی بەشی "جۆرێک ڕوانین"ی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کیش لە وڵاتی ئێران ئامادەی نمایش بووە و لە لایەن محەمەد نووری وێنەگیراوە و لە دوو ئێپیزۆدی ژیان و هێما پێکهاتووە.
ئێپیزۆدی یەکەم چیرۆکی کچێکی کوردە کە سێوێکی مێخەک ڕێژ کردووە، ئەم کارە
لە کوردستان دابوونەریتێکی کۆن و لە مێژینەیە کە عاشق ئەم سێوەی پێشکەش بە
ئەویندارەکەی خۆی دەکرد.
ئێپیزۆدی دووەم سەیارەیەک دەبینێن کە لە پشت جامەکەیدا هەر ئەو سێوە مێخەک ڕێژە هەڵواسراوە، کە باوەگەورەی ئەم کەسایەتییە، ئەم سێوەی پێشکەش بە دایەگەورەی کردووە.
ستافی ئامادەکردنی کورتە فیلمی "هێما" بریتین لە:
دەرهێنەر: تۆفیق ئەمانی
نووسەر: تۆفیق ئەمانی
وێنەگر: محەمەد نووری
مونتاژ: تۆفیق ئەمانی
دەنگهەڵگر: بێرکەن ئەحمەدی
دەنگدانەر: تۆفیق ئەمانی
موسیقا: حەسەن دەرزی
بەرهەمهێنەر: شەهرام عەلیدی
ساڵی بەرهەمهێنان: 2011