$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورک دوو گوندی ناوچەی هەرکییەکانی لە #هەولێر#یان بۆردوومان کرد، کە بووە هۆی شەهیدبوونی 38 یان 41 کەس و برینداربوونی 57 کەس. شایەتحاڵانی ئەو ڕووداوە دەڵێن، کە لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانەدا ئەوەی ڕوونبووەتەوە ڕاستەوخۆ 35 هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە، کە 11یان منداڵ و 13یان ژن بوون، هەروەها زیاتر لە 25 کەس برینداربوون، لە کاتی بۆردوومانەکە هەمووان هەوڵیان دابوو خۆیان ڕزگاربکەن و بڵاوبوبوونەوە، بەڵام هەر کامەو لە گۆشەیەک کوژرابوون، شایەتحاڵان دەڵێن، کە ژمارەیەک لە کوژراوەکان 15 ڕۆژ پاش بۆردوومانەکە تەرمەکانیان دۆزرانەوە.[2][3]
- پارتی یانەی (احد)ی بە تورکمانەکانی هەولێر داخست.[1]