پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,949
وێنە 104,268
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
هێمن موکریانی
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook7
Twitter2
Telegram7
LinkedIn1
WhatsApp2
Viber4
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link10
نرخاندنی بابەت
16 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû12
English10
عربي10
فارسی2
Türkçe2
עברית0
Deutsch3
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人1

هێمن موکریانی

هێمن موکریانی
مامۆستا هێمن-ی شاعیری ناوداری کورد ناوی تەواوی محەمەدئەمین، کوڕی سەید حەسەنی شێخولیسلامی موکرییه، دایکی ناوی زەینەب، کچی شێخی بورهانە.
هێمن لە شەوی 4 لەسەر 5 ی مانگی مەیی ساڵی 1921 لە گوندی #لاچین#-ی نزیک شاری #مەهاباد# لە دایکبووە.
هەر بە منداڵی دەخرێتە بەر خوێندن و چەند ساڵ لە قوتابخانەی سەعادەت لە شاری مەهاباد دەخوێنێت. پاشان باوکی لە قوتابخانە دەریدەهێنێت و دەینێرێت بۆ خانەقای شێخی بورهان، بە مەبەستی ئەوەی کە لە دواڕۆژدا ببێتە مەلا و جێی مەلا جامی، باپیرە گەورەی، بگرێتەوه.
چوار ساڵ لە خانەقا دەخوێنێت، لەوێ چاو و گوێی دەکرێتەوە. لەگەڵ زۆر کەس دەبێتە دۆست و ئاشنا و گەلێک کەسی ڕووناکبیر و تێکۆشەر و شاعیر دەناسێت و بە دیداریان شاد دەبێت.
پاشان باوکی دەینێرێت بۆ گوندی #کولیجە# و لەوێ لای مامۆستا مەلا ئەحمەدی فەوزی درێژە بە خوێندن دەدات. ساڵ و نیوێکیش لای فەوزی دەخوێنێت و لەوەوە شارەزایی لە زمان و ئەدەبی کوردیدا پەیدا دەکات و هەستی شاعیریی چەکەرە دەکات. فەوزی خۆشەویستیی نیشتمان و نەتەوە لە ناخیدا دەچێنێت.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/389/0089.JPG=KTML_ImageCaption_Title=هێمن و سەڵاحی کوڕی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=هێمن و سەڵاحی کوڕی=KTML_ImageCaption_End=
ساڵی 1938 کە تەمەنی دەگاتە 17 ساڵی دەست لە خوێندن هەڵدەگرێت و دەگەڕێتەوە بۆ گوندی شیلاناوێ. بە ڕۆژ لەگەڵ باوکیدا بە کشتوکاڵ و شەوانیش خۆ بە خوێندنەوەی پەڕتووک و گۆڤار و ڕۆژنامەی فارسییەوە خەریک دەکات.
وردەوردە هاتوچۆی مەهاباد دەکات و لەگەڵ کۆمەڵە لاوێکی هۆشیار و ئازادیخواز دەبێتە هاوڕێ. ئەو لاوانە پەڕتووک و گۆڤار و ڕۆژنامەی کوردییان گیردەکەوێت و بۆ خوێندنەوە دەیاندەن بە هێمن-یش.
ساڵی 1941 لەپاڵ کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییدا دەست بە شیعرنووسین دەکات و هێدی هێدی شیعرەکانی لە دەفتەرێکدا دەنووسێتەوە. بەڵام باوکی پێی خۆش نابێت کە کوڕەکەی بە شیعر نووسینەوە خەریکبێت و ببێتە شاعیر، بۆیە کاتێک دەفتەری شیعرەکانی هێمن-ی دەکەوێتە دەست، دەمودەست دەیسوتێنێت و لێی زویر دەبێت و سەرزەنشتی دەکات.
ڕۆژی پێنج شەممه، #24-08-1941# لە کێڵگەکەی خۆیان دەبێت لەپڕێکدا دوو فڕۆکە پەیدا دەبن و بەیاننامە فڕێدەدەنە خوارێ. کاتێک هێمن دانەیەکی لەو بەیاننامەیە دەستدەکەوێت و دەیخوێنێتەوە، دەبینێت بە زمانی کوردی نووسراوە. ئیدی لە خۆشییاندا شاگەشکە دەبێت. لە ناوەرۆکی بەیاننامەکەوە ئەوەی بۆ ڕووندەبێتەوە کە فڕۆکەکان هی دەوڵەتی سۆڤییەت بوون و مەبەستیشیان لە بڵاوکردنەوەی ئەو بەیاننامەیە ئەوەیە کە بە خەڵکی کوردستان ڕابگەیەنن لەشکری سوور هاتووەتە خاکی ئێرانەوە و وا بەرەو ناوچەکانی کوردستان بەڕێوەیە و با خەڵکی کوردستان بە هێزی داگیرکەریان نەزانن و وەک هێزێکی ڕزگارکەر پێشوازییان لێبکەن.
ئیدی یەکێتی سۆڤێت ناوچەکانی سەرووی ئێران و دەوڵەتی بریتانیاش ناوچەکانی خواروو و ناوەڕاستی ئێران دەخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە.
ڕۆژی یەکشەممه، 1942-08-16 دەستەیەک لە کەسە ڕووناکبیر و چالاکەکانی شاری مەهاباد کۆمەڵەی ' ژ. ک، (کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان) دادەمەزرێنن و حسێن فروهەر بە سەرۆکی کۆمەڵە هەڵدەبژێرن.
لەو ڕۆژانەدا هێمن لە تەورێز دەبێت. کاتێک بۆ مەهاباد دەگەڕێتەوە، لە ڕێگای مامۆستا عەبدولڕەحمان زەبیحی-یەوە و لە ماڵی حسێن فروهەر پەیوەندیی بە کۆمەڵەی ژ. ک. ەوە دەکات و ناوی نهێنیی هێمن بۆ خۆی هەڵدەبژێرێت و ژمارەی ئەندامێتیشی 55 دەبێت.
لە کۆبوونەوەی ئاپریلی 1943دا کە لە بناری چیای خواپەرست سازدەدرێت، کۆمەڵەی ژ. ک. بڕیاردەدات کە ئۆرگانی خۆی بە ناوی نیشتمان دەربکات. هێمن وەک ئەندامێکی بەدیسیپلین و وەک شاعیرێکی نیشتمانپەروەر لە دووەم ژمارەی گۆڤاری نیشتمانەوە هەتاکوو دواژمارەی بە شیعر و وتار بەشدارییدەکات. کاتێکیش لەسەر بنەماکانی کۆمەڵەی ژ. ک. حزبی دیموکراتی کوردستان دادەمەزرێنرێت، هێمن لە ڕیزەکانی ئەو حزبەدا تێکۆشانی خۆی درێژەپێدەدات. دواتریش لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی کۆماری کوردستاندا وتار و شیعر دەنووسێت و ئەرکە حزبییەکانی خۆیشی ئەنجامدەدات.
هەروەها لە بۆنە و کۆبوونەوەکاندا بەردەوام شیعر دەخوێنێتەوە و جۆشوخرۆش دەخاتە ئەو بۆنانەوە.
هێمن لە 1946-11-16دا لەگەڵ کچی خاڵی خۆی بە ناوی ئایشە زەماوەند دەکات و خێزان پێکدێنێت. بەرهەمی ئەو هاوسەرییە کوڕێک دەبێت و ناوی دەنێن سەڵاح.
مانگێک دوای زەماوەندی هێمن، کۆماری کوردستان دەڕوخێت. بەوەش نائومێدی باڵ بەسەر خەڵکی کوردستان بەگشتی و خەڵکی ژێرسایەی کۆماردا بەتایبەتی دەکێشێت.
ڕۆژی #1946.12.17# سوپای داگیرکەری ئێران دەگەڕێتەوە شاری مەهاباد و شار و گوندە ئازادکراوەکانی دیکەو وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی دەست بە گرتن و ڕاونانی تێکۆشەران و ڕووناکبیران دەکاتەوە.
هێمن لەو دەمەدا خۆ دەگەیەنێتە لای خاڵی، شێخ محەمەدی کوڕی شێخی بورهان، و لە خانەقای شێخی بورهان دەمێنێتەوە. بەو جۆرە لە گرتن و زیندان ڕزگاری دەبێت.
لە خانەقا تووشی نەخۆشی گرانەتا دەبێت و دوو مانگ لە جێدا دەکەوێت. دوایی تاڕادەیەک باش دەبێت و دەچێتەوە گوندەکەی خۆیانو لەنێو خێزانو کەسوکاریدا ماوەیەک دەگوزەرێنێت.
ڕۆژی #1947.03.31# لە کاتێکدا کە هێمن لە ماڵی خۆی خەریکی پەڕتووک خوێندنەوە دەبێت، هەواڵ لە گوندەکەیاندا بڵاودەبێتەوە کە قازی محەمەد و سەدری برای و محەمەد حسێن-ی ئامۆزای، لە مەهاباد لەسێدارە دراون. ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە کار لە ناخی هێمن دەکات و ناسۆرێکی گەورە لە دڵیدا درووستدەکات. سێ ڕۆژ دواتر له#1947.04.03#دا هێمن لەگەڵ کەسێکی هەژار و تێکۆشەری هاوڕێیدا بەرەو شارۆچکەی #قەڵادزێ# بەڕێدەکەون. کاتێک هێمن دەگاتە ناو قەڵادزێ، دەمودەست پۆلیس دەیگرێت. دوو کەس بەبێ ئەوەی هێمن بناسن بۆی تێدەکەون و لەچنگی پۆلیس ڕزگاریدەکەن. یەکێک لەو دوو کەسانە مەلایەک دەبێت، هێمن دەباتە لای خۆی و ماوەیەک وانەی پێدەڵێتەوە و لای خۆی دەیپارێزێت.
دوای ماوەیەک بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تاڕادەیەک ئارام دەبێتەوە. ئیتر هێمن-یش دەگەڕێتەوە بۆ ناو کەسوکاری خۆی و دەست بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی دەکاتەوە.
لەو دەمەدا حزبی تودەی ئێران بە ئاشکرا خەبات دەکات و گۆڤارو ڕۆژنامەی جۆراوجۆر بڵاودەکاتەوە. هێمن لەپاڵ ئیشوکاری ڕۆژانەیدا بە خوێندنەوەی ئەو چەشنە بڵاوکراوانەوە خۆی سەرگەرم دەکات. هاوکات دەستە لاوێک بە هاوکاری و ڕێنوێنیی حزبی تودەی ئێران، وردەوردە حیزبی دیموکراتی کوردستان زیندوودەکەنەوە. هێمنیش ئەوەندەی دەرفەتی دەبێت هاوکار و هاوبیری ئەو لاوانە دەبێت و پشتیووانیی خۆی بۆیان دوپات دەکاتەوە.
ڕۆژی #1949-02-04# حەمەڕەزا شا بەشداریی لە یادی دامەزراندنی دانشگای حقوق لە تاران دەکات. لە ناوەختێکدا لاوێک بە ناوی ناسر فەخرارایی شا دەداتە بەر گوللەو برینداری دەکات. هاوکات پاسەوانەکانی شا دەستڕێژ لەو لاوە دەکەن و بەسەختیی برینداری دەکەن و پاش چەند کاتژمێر دەمرێت. هەر ئەو ڕۆژە بە ئاشکرا حزبی تودەی ئێران تاوانبار دەکرێت و شاڵاوی گرتن و ڕاونانی ڕابەران و ئەندامانی ئەو حزبە لە سەرتاسەری ئێراندا دەستپێدەکات.
گرتن و زیندانیکردنی ڕووناکبیران و تێکۆشەرانی کوردستان-یش دەگرێتەوە. گەلێک کەس دەگیرێن و هەندێکیش دیسان ئاوارە دەبنەوە. هێمن وەک سەدان مرۆڤی ئازادیخوازی کورد ماوەیەک خۆی دەشارێتەوە.
لەو سەروەختەدا لە ئێراندا گرانی دادەکەوێت و ژیانی هەزاران خێزان دەکەوێتە بەر هەڕەشەی لەبرسامردن. هێمن بە چاوی خۆی زۆر دیمەنی تراژیدی و دڵتەزێنی ئەو ڕۆژانە دەبینێت و ناسۆرێکی گەورە لە دڵیدا درووستدەکات. خۆی و کەسوکارەکەی ئەوەندەی لە توانایاندا دەبێت بەپیر ئەو خەڵکە برسییانەوە دەچن کە ڕوو لە گوندەکەیان دەکەن؛ فریایان دەکەون و تێریان دەکەن.
ساڵی 1951 بزووتنەوەی خۆماڵیکردنی نەوتی ئێران بە ڕابەریی دکتۆر موسەدیق پەرەدەستێنێت و پەل بۆ گشت شار و شارۆچکەیەکی ئێران دەهاوێت. لە 1952-07-22دا دکتۆر موسەدیق دەبێتە سەرۆک وەزیرانی ئێران و خەڵک پشتیووانیی خۆیان لە حکومەتەکەی دەردەبڕن. بەوەیش جێ بە شا و دارو دەستەکەی لەق دەبێت. وردەوردە هەلومەرجێکی تاڕادەیەک ئازاد و دیموکرات لە ئێراندا جێگیر دەبێت. لە کوردستانیش هێدی هێدی چالاکیی سیاسی و ڕۆشنبیریی دەستپێدەکاتەوەو لاوان و ڕووناکبیرانی کورد بە نهێنی و نیمچە ئاشکرا دەکەونە کارکردن. هێمن هەمیشە لەگەڵ ئەو ڕووناکبیر و تێکۆشەرانە هاودەم و هاوبیر دەبێت. بەڵام ئەو لەوەدا لەگەڵیان ناکۆک دەبێت کە ئەوان بیر لەوە ناکەنەوە کە بە زمانی کوردی گۆڤار و ڕۆژنامە و بڵاوکراوە دەربکەن و لەو هەلومەرجەدا بە کارێکی گرنگی نازانن. هێمن ڕێنوێنییان دەکات و هانیاندەدات هەرچی زووە گۆڤار و ڕۆژنامە بە زمانی کوردی دەربکەن و لەنێو خەڵکی کوردستاندا بڵاویانبکەنەوە.
سەرەنجام دەستەیەک لەو لاوە تێکۆشەرانە بۆچوونەکەی هێمن دەسەلمێننو بڕیادەدەن کە دەست بە دەرکردنەوەی ڕۆژنامەی کوردستان بکەن. بەڵام بەر لەوەی کە ئەوان یەکەم هەنگاو بنێن، ڕۆژی
#1953-08-19# کۆمەڵێک ئەفسەر بە پاڵپشتیی ئەمریکا و بریتانیا کودەتایەک لە دژی حکومەتی دوکتۆر موسەدیق بەرپادەکەن و جارێکی دیکە حەمەڕەزا شا بۆ سەر حوکم دەگێڕنەوە. بە گەڕانەوەی حکومەتی شا، گرتن و ڕاونانی ئازادیخوازان دەستپێدەکاتەوە. هێمن وەک سەدان لاوی تێکۆشەری کورد جارێکی دیکە خۆی دەشارێتەوە. پاشان هەر چۆنێک بێت دەچێتەوە نێو ماڵومنداڵی خۆی. بەڵام هەمیشە لەژێر چاودێریی پۆلیسدا دەبێت و گەلێک جار ئەمسەروئەوسەری پێدەکەن. هەر لەو ساڵانەدا دوچاری نائومێدی و ڕەشبینیی دەبێت و ماوەی چەند ساڵ پێوەی دەتلێتەوە. ئەوەش وای لێدەکات کە هێز و توانای دەربڕین و شیعر نووسینی نەمێنێت و ژیانێکی گۆشەگیرانە بۆخۆی هەڵبژێرێت.
ساڵانی 1967-1968 بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێدەنێتە قۆناغێکی نوێ و دەستەیەک لاوی شۆڕشگێڕ خەباتی سیاسی و چەکداریی پێکەوە گرێدەدەن و لەبەرانبەر لەشکری داگیرکەری دەوڵەتی شادا دەست بە شەڕی پارتیزانی دەکەن. لە هەندێک لەو شەڕ و پێکدادانانەدا چەند لاوێکی ئازا و ڕووناکبیر شەهید دەبن و تەرمەکانیان دەکەونە دەست ژاندارمەکانی ڕێژێمی شا و بەسەر جادە و شەقامەکاندا ڕایاندەکێشن و بێحورمەتییان پێدەکەن. ئەم چەشنە دیمەنە جەرگبڕانە لە چەند ناوچە و شوێنی کوردستان دووبارە دەبنەوەو لە سەرتاسەری کوردستاندا ڕق و بێزاریی خەڵک دەگاتە ئەوپەڕی.
هێمن وەک هەر مرۆڤێکی ئازادیخوازی کورد بەو هەواڵانە خەم و پەژارە دایدەگرێت. هاوکات کۆمەڵێک لاوی هۆشیار خۆ لە هێمن و گەلێک ڕووناکبیری دیکە نزیک دەکەنەوە و هێزو تین بە بەریاندا دەکەنەوەو بەرەو تێکۆشان هانیاندەدەنەوە. هێمن زوو دێتەوە سەر خۆ و لە جاران شێلگیرتر دەستبە تێکۆشان دەکاتەوە. سەرنجام ماڵومنداڵی خۆی جێدەهێڵێت و ڕوو لە چیاکانی کوردستان دەکات.
ماوەیەک لەگەڵ هەژار پێکەوە دەژین. پاشان بڕیاردەدات کە لەنێو ڕیزەکانی حزبی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا درێژە بە تێکۆشانی خۆی بداتەوە. کادیر و ئەندامانی ئەو حزبە بە سنگفراوانییەوە پێشوازیی لێدەکەن.
لە مانگی حوزەیرانی 1969دا کۆنفرانسی دووەمی حزبی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گوندێکی نزیک قەڵادزێ دەبەسترێت. هێمن یەکێک لە بەشدارانی ئەو کۆنفرانسە دەبێت و لەگەڵ چەند کەسی تێکۆشەری دیکەدا تێدەکۆشێت بۆ وەلانانی کێشە شەخسی و لاوەکییەکان و وەگەڕخستنەوەی حزبەکە.
هەر لەوێیشدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێت. پاش چەند مانگ لە کارکردن و چالاکی، دەست بە دەرکردنەوەی ڕۆژنامەی کوردستان دەکەنەوە و لە کانوونی دووەمی 1970دا یەکەم ژمارەی دەردەکەن. هەر لەو کاتەدا لە باشووری کوردستان-یش یەکێتیی نووسەرانی کورد دادەمەزرێت. هێمن وەک شاعیر و نووسەرێکی خاوەن هەڵوێست و کوردپەروەر بە ئەندام وەردەگیرێت و لە زۆربەی کۆڕ و کۆبوونەوەو بۆنەکانی ئەو ڕێکخراوەدا هەڵدەسووڕێت و لە گۆڤار و بڵاوکراوەکانیشیدا شیعر و وتاری ئەدەبی بڵاودەکاتەوە.
ڕۆژانی 21 - 24-06-1971 لە شاری #کۆیە# کۆنفرانسی سێیەمی حزبی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبەسترێت. لەو کۆنفرانسەدا هێمن بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندییو دەفتەری سیاسیی حیزبەکە هەڵدەبژێردرێت. هاوکات کۆمیتەی ڕاگەیاندنی حزب پێکدەهێنرێت کە هێمن یەکێک لە ئەندامە چالاکەکانی دەبێت.
ساڵی 1973 هێمن دەبێتە ئەندامی کۆڕی زانیاریی کورد و چەند کاری بەنرخ ئەنجام دەدات کە یەکێکیان ساغکردنەوەی تێکستەکانی پەڕتووکی تحفە مظفریه دەبێت کە کاتی خۆی ئۆسکارمان کۆیکردبۆوە.
ڕۆژی #1973-09-22# کۆنگرەی سێیەمی حزبی دیموکرات لە شاری بەغدا دەبەسترێت. سەرەتا هێمن وەک بەتەمەنترین ئەندامی بەشدار لەو کۆنگرەیەدا وتارێکی بەنرخ دەخوێنێتەوە. پاشتریش لە کاروبارەکانی کۆنگرەکەدا چالاکانە بەشداریی دەکات. لە کۆتایی کۆنگرەکەیشدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێت.
کۆتایی ساڵی 1973 دەست بە نووسینەوەی بیرەوەرییەکانی دەکات و بەشێکی لێدەخاتە سەر کاغەز. لە #1974-01-24#دا لە نووسینەوەی بیرەوەرییەکانی دەبێتەوە. پاشان دکتۆر #عەبدولڕەحمان قاسملوو# شیعرەکانی دەخوێنێتەوەو لێکۆڵینەوەیەکی کوورت و شایستە دەربارەی ناوەرۆکی شیعرەکانی دەنووسێت. ئیتر هەموو ئەمانە پێکەوە لە هاوینی ساڵی 1974دا لە پەڕتووکێکدا بە ناوی تاریک و ڕوون چاپدەکرێن و دەخرێنە بەردەستی خوێنەرانی کورد. پەڕتووکی تاریک و ڕوون لەلایەن لاوان و ڕووناکبیرانەوە دەقۆزرێتەوەو وەک دیارییەکی بەنرخ دەیخوێننەوە و وتووێژی لەسەر دەکەن. هاوکات چەند نووسەر و شاعیر بیروڕای خۆیان دەربارەی دەنووسن و مشتومڕێکی گەرم دەخوڵقێنێت.
سەرەتای ساڵی 1978 جووڵانەوەی جەماوەریی دژ بە ڕێژیمی حەمەڕەزا شا لەنێو شارە گەورەکانی ئێراندا دەستپێدەکات و زۆر بەخێرایی سەرانسەری ئێران دەگرێتەوەو مەرگی ئەو ڕێژیمە دیکتاتۆرییە نزیک دەبێتەوە. هێمن وەک هەر تێکۆشەرێکی کوردی ئاوارە، حەزی گەڕانەوە بۆنێو کەسوکارو خێزانی خۆی دەکەوێتە سەری. هەر لەو دەمانەیشدا حزبی دیموکرات دەستەدەستە ئەندامەکانی خۆی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکاتەوە. هەر بۆیە هێمن-یش بڕیاری خۆی دەدات و لەگەڵ هاوڕێیەکیدا بەڕێدەکەون.
ڕۆژی #1979-02-18# لە ئۆردوگای بەستەسێنی نزیک قەڵادزێ لە ماڵی دۆستێک دەمێننەوە. بۆ شەوەکەی بەرەو #سەردەشت# دەکەونەڕێ. ڕۆژی 1979-02-20 دەگەنە سەردەشت و لەگەڵ پێشوازییەکی گەرمدا لە ماڵی چەند دۆست و ناسیاو دەمێنێتەوە. هاوکات تەلەفۆن بۆ مەهاباد دەکەن و هەواڵی گەڕانەوەی هێمن بە کەسوکاری و خەڵکی مەهاباد ڕادەگەیەنن.
ئەو هەواڵە خۆشە لەو دەمەدا زۆر بەخێرایی لەنێو خەڵکدا بڵاودەبێتەوە. دەستەدەستە لاوان و ڕووناکبیران و خەڵک خۆ سازدەدەن بۆ پێشوازیکردن لە هێمن. دەمودەست سەڵاح-ی کوڕی لەگەڵ کۆمەڵێک خزم و دۆست بەرەو سەردەشت دەکەونەڕێ.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی 1979.02.21 هێمن لەگەڵ خزم و کەسەکانی و کۆمەڵێک لە خەڵکی سەردەشت بەرەو مەهاباد بەڕێدەکەوێت. کۆمەڵ کۆمەڵ خەڵک بە ئوتومبێل دێن بەپیریەوەو دەیکەنە ڕۆژی شایی و ئاهەنگ. دەمەوعەسری ئەو ڕۆژە کاتێک کەژاوەی ئوتومبێلەکان دەگەنە تاقەداری نزیک مەهاباد، تێکەڵ بە کۆڕی شیعرخوێندنەوە و شایی و هەڵپەڕکێ دەبن و هەموو بە چاوی پڕ لە فرمێسکی شادییەوە پێشوازیی لە هێمن دەکەنو بۆنێو مەهابادی دەبەنەوە.
چەند ڕۆژ کۆمەڵ کۆمەڵ و دەستەدەستە خەڵک لە شار و شارۆچکە و دێهاتەکانی کوردستانەوە بۆ سەردانی هێمن بەرەو مەهاباد دەچن و بەردەوام ماڵی هێمن پڕ لە میوان و دۆستان دەبێت. ئیدی لەو ساتەوە ماڵەکەی وەک بنکەیەکی ئەدەبیی لێدێت و دەبێتە جێی شیعر و باسی ئەدەبی و شوێنی بەیەکگەیشتنی ئەدیبان و ڕووناکبیران.
ڕۆژی #1980-02-19# لە شاری مەهاباد چوارەمین کۆنگرەی حزبی دیموکراتی دەبەسترێت. هێمن لەو کۆنگرەیەدا بەشداریی دەکات. لە کۆتایی کۆنگرەکەدا بە ئەندامی کۆمیتەی ڕاگەیاندنی حزب هەڵدەبژێردرێت، زۆر نابات هێمن بڕیار دەدات کە خۆ لە کاری حزبایەتی بدزێتەوە و لە بواری ئەدەب و نووسیندا خزمەتی نەتەوەکەی بکات.
بەدرێژایی ساڵانی 1879-1986 هێمن لە زۆربەی کۆڕ و کۆبوونەوە و بۆنەکاندا لە شارەکانی #سنە#، #کرماشان#، #ورمێ# و مەهاباد...دا چالاکانە بەشداریی دەکات و بە شیعر و وتاری جوان ئەو بۆنانە ڕازاوە دەکات. سەرەتای ساڵی 1983 لەگەڵ چەند شاعیر و نووسەردا وتووێژ دەکات و پێیان دەڵێت با بە هەموومان هەوڵبدەین دەزگایەکی چاپەمەنی ساز بکەین و گۆڤار و ڕۆژنامە و پەڕتووکی کوردیی تیا چاپبکەین.
هەر بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ چەندین کاربەدەستی حکومەتی ئێراندا قسەوباس دەکات و هەوڵدەدات کە ڕەزامەندیی ئەوان بەدەستبێنێت. ئەم وتووێژ و هەوڵانە درێژەدەکێشێن و حکومەتی ئێران بە بیانووی جۆراوجۆر داواکەیان ڕەتدەکاتەوە. بەڵام هێمن و هاوکارەکانی کۆڵنادەن تا سەرەنجام بە ئیمکاناتێکی کەمەوە بنکەیەک بە ناوی ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی- ئینتیشاراتی صلاح الدینی ئەییووبی لە ورمێ دادەمەزرێنن و گۆڤارێک بە ناوی سروە دەردەکەن. هەتاکوو هێمن خۆی لە ژیاندا دەبێت، چوار ژمارە لەو گۆڤارە دەردەکەن. پاشتریش کەریمی قەیومی و چەند نووسەر و شاعیری دڵسۆز لەسەر دەرکردنی سروە بەردەوام دەبن. ئینجا دەست بە چاپکردنی هەندێک پەڕتووک دەکەن و وردەوردە کارەکانیان گەشەپێدەدەن و بەنیاز دەبن زیاتریش گەورە و فراوانی بکەن. بەڵام لەگەرمەی کارکردنیاندا شەوی 18 لەسەر 1986-04-19 لە شاری ورمێ هێمن کۆچی دوایی دەکات. بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 1986-04-19 تەرمەکەی بەرەو مەهاباد بەڕێدەکرێت. پاشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژ لە مەراسیمێکی پڕشکۆدا و لەنێو ئاپۆرەی جەماوەردا لە گۆڕستانی بوداق سوڵتان بەخاک دەسپێردێت.[1]
ئەم بابەتە 407,840 جار بینراوە
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 173
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 165
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەڵگەنامەکان
پەرتووکخانە
ژیاننامە
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 05-05-1921
ڕۆژی کۆچی دوایی: 19-04-1986 (65 ساڵ)
جۆری کەس: وەرگێڕ
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): مەهاباد
شار و شارۆچکەکان (کۆچی دوایی): ورمێ
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): ڕۆژهەڵاتی کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 407,840 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.255 KB 31-12-2022 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.113 KB 28-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,949
وێنە 104,268
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.704 چرکە!