🔎 📱
کوردیپێدیا زانکۆیەکی بەرفراوانی دیجیتاڵە، سوود بەهەمووان دەگەیەنێت!
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی
📅 ئەمڕۆ 24-03 لە مێژوودا|💳 کۆمەکی دارایی|📕 پەڕتووکخانە|||

فەلسەفەی مێژوو 2
وەرگێرانی: توانا حەمەد رەسوڵ
بیرەوەریەکانم لەساڵانیی 1943-1977 دا
نووسینی: زرار سلێمان بەگ دەگەڵەیی
توبا ئاکیڵماس - نوژیان ئارهان
رۆژی 03-03-2017 لە هێرشەکەی خانەسۆر بەسەختی برینداربوو و رۆژی 23-03-2017 بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا. ناوی تەواوی (تۆما ئایکڵماس)ەو ساڵی 1984 لەدایکبووە. لە شاری روحای باکوری کوردستان (تورکیا) لەدایکبووە. ساڵی 2005 لەگەڵ کۆمەڵێک لە گەنجانی باکوور بۆ رێگریکردن لە شەڕی نێوان گەریلاکانی پەکەکەو سوپای تورکیا وەک قەڵغان چوونە سەنگەری گەریلاکانی پەکەکە. لەوکاتەوە پەیوەندی بە گەریلاکانی پەکەکەوە کردووە. لە دەزگا راگەیاندنەکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کاریدەکرد، لەوانە ئاژانسی ه
23-03-2017
- سوپای‌ تورکیا لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، شەوی‌ ڕابردوو کاتژمێر 09:15 پەکەکە هێرشیان کردووەتە سەر گردێک کە بنکەی‌ سەربازی‌ تورکیای‌ لێبووە لەسەر سنووری‌ هەرێمی‌ کوردستان. ئاماژە بەوەشکراوە، لەهێرشەکەدا سەربازێکی‌ تورکیا کوژراوه و چواری‌ تریش برینداربوون.[1] - هاوسەرۆکی پێشویی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان- دەبەپە و پەرلەمانتاری پێشوو، ئامینە ئاینا لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرا.[2] - سوپای دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی عەفرین و جارێکی تر تۆپبارانی گوندی نسریە-ی ناوچەی جەندرێسی ک
| 🔎 پۆل & بابەت |

📊بابەت 132,302 | وێنە 37,556 | پەڕتووک PDF 8,164 | فایلی پەیوەندیدار 12,405 | ڤیدیۆ 21 | سەرچاوەکان 6,312 |

ئەنجام: 43 تۆمار دۆزرایەوە!
1 2 3 4 5
📷
ئاڵای بەرەی تورکمانی بەرزتر لە ئاڵای کوردستان لە کەرکوک
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت
🎗 پۆل:📷 وێنە و پێناس
🏁 زمانی بابەت:☀️ کوردیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

کوالیتیی بابەت: 58% ✖️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: 23-12-2012 11:57:34 تۆمارکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 7.189 جار بینراوە


✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
🔖 بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان


💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🔎Quick Response Code
🔗 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📖ئاڵای کوردستان
🏰کەرکوک
📂[ زۆرتر...]
📕
ئاڵای کورد بۆچی نا؟! تاکوکەی؟!
🔗 خوێندنەوەی پەڕتووکی: ئاڵای کورد بۆچی نا؟! تاکوکەی؟!
💾 قەبارەی پەڕتووک: 1.198 کیلۆبایت
📄 لاپەڕەکان: 299
📥 ژمارەی داونلۆد: 626 جار
⚠️ داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەڕتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی رابگەیەنن.

هاوڕێ باخەوان
کوورتە لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی-کۆمەڵایەتی-رامیارییە
چاپی یەکەم - دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم - زنجیرە (117) - 2001 - سلێمانی.
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت
🎗 پۆل:📕 پەڕتووکخانە
🏁 زمانی بابەت:☀️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ⚔ مێژوو
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🖨 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە: دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
🌐 زمان - شێوەزار: ☀️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 فایلی PDF: ✔️
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: 17-11-2010 10:25:54 تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: 22-1-2017 16:57:33 باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 12.336 جار بینراوە


✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
🔖 بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان


💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
0001.PDFQuick Response Code
📂[ زۆرتر...]
🔗 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫هاوڕێ باخەوان
📂[ زۆرتر...]
📖
ئاڵای کوردستان
ئاڵای کوردستان پێکاهاتووە لە سێ رەنگ و دروشمێک لە ناوەندی.
ئاڵای کوردستان لە لاکێشەی ئاسۆیی پێکهاتوە، لاکێشەی سەرەوە رەنگی سوورە، ئەوەی ناوەند رنگی سپی یە، و لاکێشەی خوارەوە رەنگی سەوزە. بەرینی ئاڵا دوو لەسەر سێ ی درێژییەکەیەتی.
دروشمی نەتەوەیی ئاڵای کوردستان خۆری زێڕینە، ئەم خۆرە 21 پەڕ (تیشک)ی یەکسان و هاوشێوەی هەیە.
بە لەبەرچاوگرتنی دوو لەسەر سێ یەتی قەبارەی ئاڵا، خۆری زێڕین بە پەڕەکانییەوە یەک (1) پێوەرە و بەبێ پەڕەکان نیو (0.5) پێوەر، ئەم پەڕانە شێوەیان راستە و لە دەرەوە خالێکی تیژ دروست دەکەن. خۆرەکە دەبێ رێک لە چەق (ناوەندی) ئاڵای کورستان جێگیر بێت. خۆر بەشێوەیەک جێگیر کراوە کە ستوونی ناوەندی ئاڵا بە ناو خاڵی تیژی بەرزترین پەڕ(تیشک) تێدەپەڕێت.
ڕەنگەکانی ئاڵای کوردستان بە شێوەی خوارەوەیە :
سوور : PMS 032
سەوز : PMS 354
زەرد : PMS 116
شێوەکانی بەکار هێنانی ئاڵا:
هەڵواسینی بە دارا، پێویستە خۆرەکەی لە هەردوو رووەوە دیار بێت.
بەرز کردنەوەی لە باری پانی، رەنگی سور لە سەرەوە و رەنگی سەوز لە خوارەوە.
بەرز کردنەوەی لە باری درێژی، رەنگی سور لە لای چەپ و رەنگی سەوز لە لای راست.
لە یەخەدانی وەک رۆزێت لە سەر سینگ، لە لای چەپ لە سەر دڵ هەڵ ئەگیرێت.
لە سەر مێز دانانی، پێویستە بە لای چەپدا بشکێتەوه.
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت
🎗 پۆل:📖 کوورتەباس
🏁 زمانی بابەت:☀️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ☀️ دۆزی کورد
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: ☀️ کرمانجیی ناوەڕاست

©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96% ✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: 3-3-2009 9:54:57 تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: 6-1-2016 15:36:04 باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 12.954 جار بینراوە


✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
🔖 بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان


💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
📚 فایلی پەیوەندیدار: 10
0004.JPG0002.JPG0007.JPG
0001.JPG0009.JPG0003.JPG
0006.JPG0008.JPGQuick Response Code
📂[ زۆرتر...]
🔗 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 31
📷ئاڵای بەرەی تورکمانی بەرزتر لە ئاڵای کوردستان لە کەرکوک
📷ئاڵای کوردستان بە سەربەرەوخواری لە پەڕتووکی منداڵاندا!
📖ئاڵای کوردستان چۆن دروستبوو؟
📕ئاڵای کوردستان لەنێوان شەریعەت ویاسادا
📷بان کی مۆن و منداڵێکی ئاوارەی کورد بە ئاڵای کوردستانەوە
📷بەئیسلامیکردنی ئاڵای کوردستان
📷بەعەرەبکردنی ئاڵای کوردستان
📷پێشمەرگەیەک بە ئاڵای کوردستان و ئاڕمی یەپەگەوە لە کۆبانێ
📷تێکدانی ئاڵای کوردستان
👫حوسێنی زێڕینگەران - فروهەر
📂[ زۆرتر...]
📷
ئاڵای کوردستان بە سەربەرەوخواری لە پەڕتووکی منداڵاندا!
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت
🎗 پۆل:📷 وێنە و پێناس
🏁 زمانی بابەت:☀️ کوردیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 68% ✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: 30-3-2015 10:57:41 تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: 26-6-2015 14:40:59 باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4.267 جار بینراوە


✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
🔖 بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان


💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🔎Quick Response Code
🔗 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📖ئاڵای کوردستان
📂[ زۆرتر...]
📖
ئاڵای کوردستان چۆن دروستبوو؟
ئاڵای کوردستان چۆن دروستبوو؟
رێناس نەورۆزی
ئاڵا چییە و چۆن سەریهەڵداوە؟
ئاڵا نیشانە و ناسنامەی نەتەوە و هەبوونی گەلانە، ئەمرِۆ هەموو گەل نەتەوەیەکی خاوەن وڵاتی سەربەخۆ و بێ وڵات خاوەن ئاڵای تایبەت بەخۆیانن، رێکخراوی نەتەوە یەککگرتووەکان و پارت و رێکخراوە سیاسیەکانی جیهان و دام و دەزگا فەرهەنگی و ئابوورییەکان و شارەوانیەکان و زانستگاکان و کۆمپانیا بازرگانییەکان و کۆمپانیا تەکنەلۆژیاکان و یانە وەرزشییەکان و ڤیستیڤال و بۆنە و یادەکانیش خاوەن ئاڵا و نیشانەیەکی تایبەتی خۆیانن. ئاڵای هەر نەتەوە و وڵاتێک لەگەڵ ئاڵای هەر نەتەوە و وڵاتێکیتر جیاوازە، بەهەمان شێوە ئاڵای رێکخراوە و دام و دەزگانیش لەگەڵ یەکتری جیاوازن، هەریەکەیان خاوەن رەنگ و شێوە و واتای جیاواز و تایبەت بەخۆیەتی.
واتا و هێمای هەندێک لە رەنگە سەرەکییەکانی ئاڵاکان لە لایەن پسپۆرانی ئاڵاناسی Vexillology بەمجۆرە لێکدراونەتەوە:
رەنگی سوور: شۆرِش، خوێن رژان لە جەنگ، ئازایی، هێز، یەکسانی.
رەنگی زەرد: رووناکی، درەوشانەوە، وریایی، ئاگر.
رەنگی سپی: ئاشتی، ئارامی، ئاگربەست.
رەنگی سەوز: سەوزایی، وڵات، پاراستن، لاوێتی.
رەنگی شین: ئاو، ئاوەدانی، دەریا، ئاسمان، ئازادی.
رەنگی نارنجی: ئازایی، خۆبەختکردن، قوربانیدان
رەنگی رەش: پرسە، مەرگ، نەمری.
تەمەنی دروستبوون و هاتنە کایەی ئاڵا دە گەرِێتەوە بۆ 4000 (چوار هەزار) ساڵ لە مەوبەر، بۆ یەکەمجار ئاڵا لەلایەن ئمپراتۆریەتەکانی سەر خاکی ئێران و میزۆپۆتامیا (کوردستانی ئەمرِۆ) هەڵداروە، سەرەتا سومەرییەکان و ئاسورییەکان و میدیاکان، هەروەها هاخەمەنیشیەکان و ساسانییەکان و میسرییەکۆنەکان. دواتریش شارنشینە یۆنانییەکان و قەیسەرەکانی ژاپۆن و چین ئاڵایان هەڵداوە.
بەگوێرەی زانستی ئاڵاناسی یەکەم ئامانجی دروستکردنی ئاڵا بۆ بانگەوازی و رێنماییکردن بووە. یاخود ئاڵاکان تەنیا وەک هێمایەک بوونە، زۆربەشیان پەیامێک بوونە بۆ تاکە کەس یاخود بۆ دەستە و کۆمەڵە کەسێک. کاتێک ئیپمراتۆریەتە کۆنەکانی جیهان لە کاتی شەرِ و سەرکەوتنەکانیاندا، بەر لە هەموو شتێک ئاڵای دوژمنەکانیان داگرتووە و ئاڵاکانی خۆیانیان لە جێگەیدا بەرزکردۆتەوە، بەو واتایە یەکێکیتر لە هێما سەرەتاکانی ئاڵا بۆ نیشاندانی سەرکەوتن هەڵدراوە. جگە لەوەش ئاڵای هەر ئیمپراتۆریەت و هۆزێک جیابووە، ئاڵای هەر یەکەیان نیشانە و واتایەکی تایبەت بەخۆی تێدابووە و رەنگێکی جیاوازبووە. هەر لە کۆنەوە و تا ئەمرِۆش ئاڵاکانی جیهان زۆرترینیان لە نیشانەکانی ناو سروشت و دەوروبەر پێکهاتوونە وەک هەبوونی: (ئەستێرە، مانگ، خۆر، ئاو، دار، چیا، گوڵ، باڵندە، گیانەوەر....). جۆر و پێوانەی ئاڵاکانی کۆن وەک ئێستا نەبوونە، بەڵکو لە شێوەی نارِێک، نیمچە بازنەیی، سێ گۆشەیی.... کە لە تەختە دارێکی درێژ یاخود لە مادەی کانزایی یانیش لە پێستی ئاژەل دروستکردەکران، رەنگەکانی ئاڵاش لە گەلا و لە خوێنی ئاژەل و لە رەژووی ئاگر دروستدەکران. هەندێک ئاڵاش تەنیا لە پەرِی باڵندە دروستدەکران، یاخود تەنیا باڵندە و ئاژەلی وشککراو... لە جیاتی ئاڵا دەکران بە نیشانە و هێماکانیان و بە تەختە دارێکی درێژ و بەرز هەڵدەواسران، یاخود بە هەمان شێوە پەیکەر یانیش تەختەدارێکی هەڵکەندراو لە نەخش وەک ئاڵا بەرزدەکرانەوە. لەگەڵ بەرەو پێشەوەچوونی هەنگاوەکانی ژیان شێوەکانی ئاڵاش گۆرِدران، کە ئەمرِۆ ئاڵا لەسەر پارچە قووماش و لەسەر کاغەز و کارتۆن چاپ دەکرێن.
کۆنترین ئاڵای نیشتمانی ئاڵای دانیمارکە کە لە ساڵی 1219 دروستکراوە. ئاڵای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1776 دروستکراوە و بەردەوام گۆرِانکاری تێداکراوە و ساڵ بە دوای ساڵ ژمارەی ئەستێرەکانی ناو ئاڵاکە زیادیکردووە تا لە ساڵی 1959 لە گۆرِان وەستاوە و لەوساوە تا ئێستا لە 50 ئەستێرە و 13 هێلی سوور و سپی پێکهاتووە. چیرۆکی هاتنە کایەی ئاڵای هەر نەتەوە و وڵاتێکیش خاوەن مێژوویەکی درێژ و دوورە، ئەوەی لێرەدا مەبەستمانە لەسەر هەڵوەستە بکەین ئاڵای ئەمرِۆی کوردستان و مێژووی ئاڵاکانی ناو گەلی کوردە.
ئاڵا لەسەردەمی مادەکاندا
بە گوێرەی سەرچاوە مێژووییەکان زۆربەی ئاڵای هۆز و نەتەوە ئارییەکان لە رەنگەکانی (سوور، سپی، زەرد، سەوز، شین) پێکهاتبوون. پەرلەمانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات کە لە ساڵی 1995 دامەزارو و لە ساڵی 1999 کۆتایی بە ژیانی سیاسی هات، ئاڵایەکیان لە بۆنە و یادەکانیان بەرزدەکردەوە و بەگوێرەی ئەوان ئەو ئاڵایە هەمان ئاڵای سەردەمی مادەکان بووە کە لە سەرەوە هێلێکی سوور و لە ناوەرِاستدا هێلێکی زەرد و لە خوارەوەش هێلێکی سەوز هەبووە. کە تەواوی رەنگەکانی هاوشێوەی ئاڵای ئێستای وڵاتی بۆلیڤیای ئەمریکای لاتینە. دوای چەندین هەوڵ و لێکۆڵینەوەم تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی مێژووییم دەستنەکەوتووە کە ئاماژە بە رەنگەکانی ئاڵای دەوڵەتی ماد بکات کە لە ساڵی 700ی پێش زایین دامەزرابوو. تەنیا ئەوەندە هەیە کە مادەکانیش لە کاتی سەرکەوتنیان بەسەر ئاسوورییەکاندا خاوەن نیشانە یاخود ئاڵایەکی تایبەت بەخۆیان هەڵداوە.
ئاڵای دەوڵەوتی ئەیوبی
ئەیوبییەکانی دیاربەکر و میافارقین و نسێبین و شام و یەمەن هەر یەکەیان خاوەن ئاڵایەکی تایبەت بە خۆیان بوونە، بەڵام لە سەردەمی (سەڵاحەدینی ئەیوبی) ئەویبوییەکان بوون بە خاوەنی یەک ئاڵا کە لە شێوەیەکی بازنەیی و درێژ لە رەنگێکی سەوز پێکهاتبوو، لەسەر سەوزرەکە بە رەنگی رەش و لە سەر دوو هێلی زەرد بە زمانی عەرەبی نووسرابوو (لا الە الا اللە) لەسەرەوەی ئاڵاکەش خۆرێکی زەرد لە ناو مانگێکی هیلالیدا هەبووە.
ئاڵای دەوڵەتی زەند
کەریم خانی زەند (1705-1779)ی دامەزرێنەری دەوڵەتی زەند کە خۆی و بنەماڵەکایەن لە ماوەی (1750-1794) فەرمانرِەوایی ئێرانیان کرد، خاوەن ئاڵایەکی تایبەت بە خۆیان بوون کە لە شێوەیەکی سێگۆشەیی پێکهاتبوو لە سەر زەمینێکی سپی هەتاو لە پشت شێرێکەوە دەبینرا و لەسەر هەرسێ لای ئاڵاکەشدا هێلێکی باریکی سەوز هەبووە.
ئاڵای میرنشینەکانی کوردستان
میرنشینەکانی کوردستان هەریەکەیان لەسەرەتای دامەزراندنیانەوە خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی سەربەخۆ یاخود نیمچە سەربەخۆبوون. کورد لە ماوەی سەدەی دەیەمی زایینی تاکو کۆتایی سەدەی نۆزدەهەم خاوەنی ژمارەیەکی زۆر میرنشین بووە وەک میرنشنی (شەدادی، مەروانی، بابان، ئەردەلان، بێدلیس، سۆران، هەکاری، بادینان، لورِی گەورە، لورِی بچووک، حەسەنکێف، بۆتان....هتد، کە هەندێک لە میرنشینەکان تەمەنیان کەمتر لە سەدەیەک بووە و ئەوانیتریش تەمەنیان لە نێوان یەک سەدە تاکو حەوت سەدە بووە. بەشێک لە میرنشینە کوردییەکان لە سەدەی هەژدە و نۆزدە خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی سەربەخۆ بوون وەک بەرزکردنەوەی ئاڵا، لێدانی سکەی پارە، دروستکردنی خوێندنگا و مزگەوت، دروستکردنی کەلوپەلی سەربازری وەک تۆپ و چەک، هەوڵدان بۆ فراوانکردنی سنووری میرنشینەکەیان. میرنشینی بۆتان و میرنشینی سۆران دووان لە میرنشینە بەهێز و ناسراوەکانی مێژووی کوردستانن کە شوێنەگەی دیرۆکی و جوگرافیان کەوتۆتە ناو ئینسکلۆپیدیا و ئەتلەسە کۆنەکانی جیهانەوە. میرنشینی سۆران بوو کە پایتەختەکەی رەواندوز بوو، لەسەردەمی پاشای گەورە خاوەن ئاڵایەکی تایبەت بە خۆی بووە کە لە دوو رەنگی رەش و سپی پێکهاتبوو، رەنگی رەش لە بەشی سەرەوەی و رەنگی سپی لە خوارەوەی ئاڵاکەی هەڵکەوتبوو.
ئاڵای راپەرِینی قۆچگیری 1921
دوای ئەوەی کوردەکانی قۆچگیری لە هەرێمی دێرسیمی باکووری کوردستان ئامادەنەبوون بچنە ژێر رکێفی تورکەکان و داخوازییەکانی مستەفا کەمالەوە، رووبەرووی هێزەکانی تورک بوونەوەو و ئاڵای سەربەخۆیی خۆیان هەڵدا. ئەو ئاڵایەش لە ژێر کاریگەری ئاڵاکەی ساڵی 1919ی (کۆمەڵەیا رێکخستنا جڤاکی) دروستکرابوو.
ئاڵای حکومەتی کوردستانی خواروو 1922
لەپاش ئەوەی کە ئینگلیزەکان ناچابوون سەر بۆ ویستی گەلی کورد دانەوێنن، شێخ مەحمودی حەفید (1882-1956)یان لە هیندستان گەرِاندەوە بۆ کوردستان. شێخ مەحمود لە رۆژی 30-09-1922 گەیشتەوە شاری سلێمانی و هەر زوو تەنگی بە هێزەکانی ئینگلیز هەڵچنی و ناچاریکردن، کە شاری سلێمانی بەجێبهێلن. ئەوەبوو لە ئۆکتۆبەری ساڵی 1922 شێخ مەحمود ئاڵای کوردستانی هەڵکرد و (حکومەتی خوارووی کوردستان)ی راگەیاند و هەردوو رۆژنامەی (بانگی کوردستان) و (رۆژی کوردستان)یش لەلایەن حکومەتی خوراووی کوردستان بڵاوکرانەوە. ئەو ئاڵایەی کە لەلایەن حکومەتی خوارووی کوردستان بە رێبەرایەتی شێخ مەحموود هەڵدرا پێکهاتبوو لە زەمینێکی سەوز و مانگێکی سپی لەسەر رەنگی سوور لە ناوەرِاستی ئاڵاکەدا. (برِوانە وێنەی ژمارە 6).
ئاڵای راپەرِینەکەی ئاگری 1929-1930
لە سەردەمی راپەرِینەکەی چیای ئاگری بەرێبەرایەتی ئیحسان نووری پاشا، رۆشنبیرە کوردەکانیش ئاڵایەکی تایبەت بە خۆیان دارِشت. کە رەنگی سەوز لەسەرەوە و و رەنگی سوور لە خواروە و رەنگی سپی لە ناوەرِاستدا و لەسەر رەنگە سپیەکەش وێنەی چیای ئاگری لەسەر خۆرێکی زەرد کێشرابوو. ئەم ئاڵایەش تایبەتبووە بە راپەرِینەکە، جگە لە ئاڵای نەتەوەیی کوردستان کە هەر لەوسەردەمەدا هەڵدرابوو.
ئاڵای کۆماری کوردستان لە مەهاباد 1946
لە سەردەمی دووەم شەرِی جیهانی و لەگەڵ بەرەوپێشچوونی بزوتنەوەی کوردی لە ئێران و پاشانیش راگەیاندن و دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە رۆژی 2 02-01-1946 کە شاری مەهاباد پایتەختەکەی بوو، ئاڵای سەربەخۆیی کوردستان هەڵدرا، کە هەمان ئەو ئاڵایە بوو لە ساڵی 1919 لەلایەن رێکخراوی (کۆمەڵەیا رێکخستنا جڤاکی کوردستان) دروستکرابوو بە کەمێک دەستکارییەوە. هەرچەندە هەندێک کەس پێیان وایە ئەو ئاڵایەی ئێستا کوردستان هەمان ئاڵای کۆماری کوردستانی 1946ە. بەڵام کۆمیتەی پەیوەندییەکنی دەرەوەی وڵاتی حزبی دیموکراتی کوردستانە ئاڵایەکیتریان بۆ ناردووم کە بە ئاڵای کۆماری کوردستانی ساڵی 1946 دەناسرێت. هەرچەندە تا ئێستاش سەبارەت بە ئاڵاکەی ساڵی 1946 گفتوگۆ هەیە، بەڵام من دوو وێنەم لە بەر دەستە کە لێکۆڵەرِەوان و خوێنەران دەتوانن برِیاری زیاتر لەسەر بدەن.
ئاڵای ئەمرِۆی کوردستان
سەرەتای دروستبوونی ئەو ئاڵایەی کە ئەمرِۆ وەک ئاڵای کوردستان و نەتەوەی کورد دەناسرێت دەگەرِێتەوە بۆ سەرەتاکانی سەدەی بیستەم. کاتێک کۆمەڵ و رێکخراوە کوردییەکان لە ئەستەنبوڵ خەریکی دامەزراندنی کۆمەڵ و دەرکردنی گۆڤار و رۆژنامەی کوردی بوونە، لە هەمان کاتیشدا لە هەوڵی دروستکردنی ئاڵایەکی نەتەوەیی بوونە بۆ کوردستان. ساڵی 1919 (کۆمەڵەیا رێکخستنا جڤاکی کوردستان) کە لە ئەستەنبوڵ لەلایەن ژمارەیەک رووناکبیر و سیاسەتمەدار و کەسایەتی ناسراوی ئەو سەردەمەی کورد دامەزرا، لەگەڵ دامەزراندنی خۆی ئاڵای نەتەوەیی کوردستانی دروستکرد و داوای سەربەخۆیی کوردستانی دەکرد. ئەو کەسانەی بەشداریان لە دامەزراندنی رێکخراوەکە و ئاڵای نەتەوەیی کوردستان کرد بریتیبوون لە: ئەمین عالی بەدرخان (جزیرە بۆتان)، دکتۆر عەبدوڵڵا جەودەت (عەرەبگیر)، ئەکرەم جەمیل پاشا (ئامەد)، مەولانا زادە رەفعەت بەگ (سلێمانی)، نەجمەدین حوسێن (کەرکوک)، کەمال فەوزی (بێدلیس)، شوکری بابان (سلێمانی)، مەمدوح سەلیم (وان)، حیکمەت بابان (سلێمانی)، فوئاد بابان (سلێمانی)، دکتۆر شوکری محەمەد و فەرید بەگ.
ئەو ئاڵایەی کە ئەمرِۆ بۆمان ماوەتەوە هەمان ئەو ئاڵایەیە کە ئەو رێکخراوە نزیکەی 90 ساڵ لەمەوبەر برِیاری لەسەر دابوو، بە گوێرەی ئەو ئاڵایە رەنگی سوور لەسەرەوە و رەنگی سەوز لە خوارەوە و رەنگی سپی لە ناوەرِاستدا و لەسەر زەمینە سپیەکەش خۆرێکی زەرد دەدرەوشایەوە. بەگوێرەی نووسراوێکی نوورەدین زازا، ئەو بەچاوی خۆی بینویەتی کە هەمان ئەو ئاڵایە لەسەردەمی راپەرِینەکەی ساڵی 1925ی باکووری کوردستان لە جێگای ئاڵای تورکیادا بەرزکراوەتەوە. لە یەکەم کۆبوونەوەی دامەزراندنی رێکخراوی (خۆیبوون)یش هەمان ئاڵا لە ساڵی 1927 دووبارە وەک ئاڵای کوردستان برِیاری لەسەردراوەتەوە. بۆ یەکەمجاریش ئەم ئاڵایە لە ساڵی 1928 لە شاری فیلادەلفیا لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر بەرگی کتێبێکی میر سوورەیا بەدرخان بەناوی (The Case of Kurdistan Against Turkey، By authority of Hoyboon، Philadelphila، 1928) بەزمانی ئینگلیزی چاپکراوە کە لە ژێر ئاڵاکەشدا نووسراوە (Flag of Kurdistan). ئەم ئاڵایە لەسەردەمی راپەرِینەکەی چیای ئاگریش هەڵدراوە، جگە لە هەبوونی ئاڵایەکی تایبەتی بە راپەرِینەکە. (کۆمەڵەی ژێکاف)یش لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی 1942 بەدوا هەمان ئاڵای لە بۆنە و یادەکاندا لە شاری مەهاباد بەرزکردۆتەوە. ئەگەرچی ئەو ئاڵایە لەسەردەمی کۆماری کوردستان لە مەهاباد بوونی هەبووە، بەڵام کۆمارە یەک ساڵیەکە خاوەن ئاڵایەکی تایبەت بە خۆی بووە کە زۆر نزیک بووە لە هەمان ئەو ئاڵایە. دکتۆر کامەران بەدرخانیش هەمان ئاڵای ساڵی 1919ی وەک ئاڵای کوردستان نیشانی وڵاتانی ئەوروپای داوە. لە ساڵەکانی 1960یشدا (کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا) لە چەند بۆنە و یادێکدا هەمان ئاڵای کوردستانیان بەرزکردۆتەوە. رەوەندی کوردی هەموو بەشەکانی کوردستانیش لە ساڵانی 1970 بەدوا ناو بەناو لە بۆنە و یادەکاندا هەمان ئەو ئاڵایەیان وەک ئاڵای کوردستان بەرزکردۆتەوە. لە دوای راپەرِینەکەی ساڵی 1991ی باشووری کوردستانیش ئەو ئاڵایە لەسەر تەلاری هەندێک لە رێکخراوە سیاسیەکان و دام و دەزگاکانی راگەیاندن لە باشووری کوردستان دەبینرا، بەڵام لە ساڵی 1998 بەدوا لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە بەرەسمی وەک ئاڵای کوردستان برِیاری لەسەر درا، کە تیشکی خۆرەکەی 21دانە تیشکە و لە چوار رەنگی سوور، سپی، زەرد، سەوز پێکهاتووە، کە لە هەندێک سەردەم و شوێندا ژمارەی تیشکەکانی ئاڵای کوردستان یان ئەوەتا زۆرتر بووە لە تیشکەکانی ئێستا یانیش کەمتر بووە و یاخود جۆری تیشکەکانی کورت و درێژ بوونە. لە ساڵی 2000 بەدوا سەجەم گەلی کورد و نزیک بە سەرجەم رێکخراوە سیاسیەکانی هەر چوار بەشەکەی کوردستان و دەرەوەی وڵاتیش هەمان ئاڵایان وەک ئاڵای کوردستان و ئاڵای نەتەوەی کورد پەسند کردووە.
ئەم بابەتە کورتەیەکە لە لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوانتر سەبارەت بە سەرهەڵدانی ئڕڵا و مێژووی ئاڵاکانی کوردستان.
🗄 سەرچاوەکان
[1]🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | ☀️ کوردیی ناوەڕاست | تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردیپێدیا لەلایەن (Rênas Newrozî) سەبارەت بە (ئاڵای کوردستان چۆن دروستبوو؟) لە: 2-2-2012 20:18:52
[2]⚫ دیارینەکراو | ☀️ کوردیی ناوەڕاست | Het Laatste Nieuws، deel 24، Brussel، 2005، p 364-365.
[3]⚫ دیارینەکراو | ☀️ کوردیی ناوەڕاست | KURDISTAN In the Shadow of History، by: Susan Meiselas، Random House، Inc، New York، 1997، p 140.
[4]⚫ دیارینەکراو | ☀️ کوردیی ناوەڕاست | Centre D´etudes Kurdes، Bulletin 11، Dr Kammuran Ali Bedir-khan، 1950، Paris.
[5]⚫ دیارینەکراو | ☀️ کوردیی ناوەڕاست | کەسکە سۆر، نوردەین یوسف، کۆڤارا هاوار، هژمار: (30) 01-07-1941 شام.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت
🎗 پۆل:📖 کوورتەباس
🏁 زمانی بابەت:☀️ کوردیی ناوەڕاست

©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: 2-2-2012 21:43:38 تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: 1-3-2017 15:17:29 باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 12.225 جار بینراوە


✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
🔖 بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان


💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
📚 فایلی پەیوەندیدار: 3
0001.GIF0001.JPG0002.GIF
Quick Response Code
📂[ زۆرتر...]
🔗 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📅01-07-1941
👫Susan Meiselas
📖ئاڵای کوردستان
📖میرنشینی بۆتان
📂[ زۆرتر...]
📕
ئاڵای کوردستان لەنێوان شەریعەت ویاسادا
⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی PDFی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک

عەبدولستار ئەحمەد سەعدون
هەولێر-2009
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت
🎗 پۆل:📕 پەڕتووکخانە
🏁 زمانی بابەت:☀️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ⁉️ ئایین و ئاتەیزم
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: ☀️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
📄 فایلی PDF: ✖️
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

کوالیتیی بابەت: 58% ✖️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: 31-3-2014 0:40:07 تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: 20-8-2015 12:27:30 باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3.660 جار بینراوە


✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
🔖 بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
📷 ناردنی وێنە


💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🔎Quick Response Code
🔗 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📖ئاڵای کوردستان
📂[ زۆرتر...]
📷
بان کی مۆن و منداڵێکی ئاوارەی کورد بە ئاڵای کوردستانەوە
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت
🎗 پۆل:📷 وێنە و پێناس
🏁 زمانی بابەت:☀️ کوردیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 68% ✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: 27-11-2014 9:23:22 تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: 27-6-2015 21:52:24 باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4.342 جار بینراوە


✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
🔖 بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان


💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🔎Quick Response Code
🔗 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📖ئاڵای کوردستان
📂[ زۆرتر...]
📖
بیرەوەری دایکم... ئەمن و ئاڵای کوردستان
بابەت: یاداشت و گێرانەوە
گێڕانەوەی: فاتمە سەید مەناف (سەیزادە خانم)
نووسینی: پەروانە ئەحمەدێن
بیرەوەری دایکم.....
ئەمن وئاڵای کۆماری کوردستان
دەڵێن ئەورۆ 26 مانگی سەرماوەزە،رۆژی ئاڵایە، رۆژی ئاڵای کوردستانە شیرنەکەم، کوردستانی پڕ لە شەهید و ئەنفالکراوەکەم، کوردستانە کیمیاباران کراوەکەم، کوردستانە رێبەر لەسێدارەدراوەکەم، کوردستانە خەمبارەکەم، بەڵام مانگی سەرماوەز، بۆ من وەک مانگی خەرمانان به پیتە، وەک مانگی گوڵان پڕ لە گوڵە، وەک مانگی بانەمەر بە بەرەکەتە.
هەر کەس لەژیانیدا شانازی بە شتێک دەکات، بەڵام شانازی من چێژێکی تایبەت بەخۆی هەیە. دەبێ تۆی کوردی ئازیز خۆت لە جێگەی من دا بنێی تائه و هەستە پێت دەست بدا. دەبێ لێم تێبگەی و بۆت روون بکەمەوە، مەبەستم چییە؟ جا بۆیە پێم خۆشە بەشداریت پێ بکەم له و شادی و خۆشی و ئه و سەرەوەرییە کە خودا بەمنی دا.
لەدایک بووی ساڵی 1926 زایینی واتە (1305)کۆچی هەتاویم (ته مەنم 90 ساڵە). کچی سەید مەنافی حوسێنی محاڵی چۆمی مەجیدخانیم. تەمەنم 15ساڵ بوو کە بووم بە هاوسەری ئاغای کەریم ئەحمەدێن کوری یەکێک لە بنەماڵەکانی شاری مەهاباد، بۆ ئه و کاتی زۆر گرینگ بوو کە بابی منداڵەکانت خوێندەوار بێ و بنەماڵەیەکی نێوەبەدەرەوە(بەناوبانگ) بێ. لەسەره تای ژیانی هاوسەریم هەستم بەوەکرد کە هاوسەرەکەم لەڕادەبەدەر نیشتمان پەروەره و کۆمەڵە شتێکی نهێنی لەژیانی دا هەیە. کە وردە وردە ئەمنیشی گیرۆدەی ئه و بیر و بۆچوونانەی خۆی کرد. زۆریش ڕووناکبیرە، هەربۆیەش ئەوکاتەی کە بووم بە هاوسەری ماموستای خوێندنی بۆ گرتم کە دەهاتە ماڵێ بۆ ئەوەی کە فێری خوێندنم بکات (ماموستاکەم نێوی ئەقدەس خانم بوو کە هاوسەری کاک ڕەحمانی عەبدی (ڕەحمان کالۆ) بوو. لەساڵی 1943 زایینی واتە (1322کۆچی هەتاوی)، خودا کچێکی دابە ئێمە کە ناومان لەسەردانا (رەعنا). ئاغای ئەحمەدێن پوورزای (مێنا) خانمی هاوسەری پێشەوای نەمربوو، پێکەوەشیریان خواردبوو، زۆریان حورمەتی یەکتر لەبەر بوو. هەر بۆیەش هاتووچۆیێکی زۆر گەرم و گوڕمان لەگەڵ ماڵی پێشەوای نەمردا هەبوو. لەلایێکی دیکەشەوە ئاغای ئەحمەدێن و پێشەوای خۆشەویست هاوبیر و هاومەرام بوون. لەهاتوچۆکانی میزاکەریمی هاوسەرم لەگەڵ کەسانێکتر هەستم دەکرد کۆمەڵە شتێکی نەهێنی هەیە. لاپەرەهایێک رەد و بەدەڵ دەکرێ شارا‌وەن‌! بەڵام چاوەڕێ بووم کاتی خۆی پێم بڵێ، زۆری پێ چوو. وردە وردە
هاتوچۆکان ئاشکراتر بوون و لە حاڵەتی نەهێنی ها‌تنە دەرێ. لێوەکان بزەیان هاتە سەر و دڵەکان گەرم بوون و عالەم خۆی سازدەکرد بۆ ولاتێکی سەربەخۆ،رزگار بوو لەدەستی داگیرکەر،ئازاد وەک مەل لە ئاسمانی پان و بەرینی ژیان........ سەر بەخۆ......رزگاربوو.......ئازاد.....
(هەڵبەت نووسینی تەواوی بیرەوەری ئەورۆژانە لێرەدا ناگو‌نجێ و ئەگەر خودا مۆڵەت بدا بە زووترین کات بۆتان دەگێڕمەوە)
کۆبوونەوەکان دەستیان پێکرد،کارەکان بەش کرا، ماڵەکان خۆیان ئامادە دەکرد بۆ میوانداری ئەوکەسانەی کە لە شارەکانی دیکە ڕا دەهاتن.
لە باشووریشرا نەمر مەلامستەفای بارزانی بە تەواوی هێزی چەکداری خۆی و بنەماڵەکەی هاتنە شاری مەهاباد و لە نزیک چوارێی ئازادی ئێستا، لەزارکی کۆلانی بلووریان، بوون بە جیرانی ئێمە. ئه و کاتی کە بارزانییەکان هاتنە مەهابادێ نەمر مەلا مستەفای بارزانی 2 هاوسەری هەبوو، (مەحبووبە خانم و حەمایڵ خانم).
حەمایڵ خانم لەڕادەبەدەر جوان و خانم بوو. بەپێی تەمەن و هاوفکر بوونی هاوسەرەکانمان، ئەمن و حەمایڵ خانم بوین بە دەستە خوشک، هاتووچۆیەکی خوشمان هەبوو. ئەمن پەیوەندییەکی زۆرم بە کاری دەستی هەبوو.(ئێستاش ماڵەکەم وەک مووزخانەی کاردەستییە) زۆرتری کاتی بێکاریم گوڵدۆزیم دەکرد.زۆر کاتیش دەچوومە نێو باخچەی حەسارێ، لەپەنا گوڵان دادەنیشتم و لەڕووی رەنگی گوڵەکان لەسەر پارچەی گوڵدۆزیم دەکرد. هەستی خۆشەویستی گەلەکەم نیشتیمانەکەم، لە هاوسەرەکەم ڕا کارێگەرێکی زۆری لە من کردبوو. رۆژێک بیرم لەوە کردەوە کە ئەمن بە نێوی ژنێکی کورد چ کارێکی دەتوانم بۆ کۆماری کوردستان بکەم؟ دڵم پێ خۆش بێ و شانازی پێوە بکەم تەنیا شتێکی بەفکرم گەیی (جگە لەوەی کە هاوسەرێکی باش بم بۆ مێردەکەم و دایکێکی باش بم بۆ منداڵەکەم ژنێکی نیشتنانپەروەر بم بۆ وڵاتەکەم)، کەڵک وەرگرتن بوو لە هونەری دەستم. کوڕیک کاری بۆدەکردین بەنێوی (عەلی)، ناردم بۆ ماڵی
(میرزا یوسفی شافیعی) کوری پووری میرزاکەریمی بوو، گوتم (کاک سولەیمانی شافیعی) برای (میرزا یوسفی)م بۆ بانگبکە ماڵی خۆمان کارم پێیەتی.
کاک (سولەیمان) وێنەکیشی باش بوو، پێم گووت تکایە وێنەی ئاڵای کوردستانم لەسەر پارچەیەک بۆ بکێشەوە دەمهەوێ دوور لە چاوی هەموو کەس
هەتا (میرزا کەریم)یش دانیشم گوڵدۆزی بکەم و بۆ رۆژی ڕاگەیاندنی کۆمار ئامادەی بکەم و پێشکیشی بکەم بە پیشەوای ئازیز.
بەڵکوو پیشەواو و کابینە ئیفتخارم بدەنێ سوێندی پێ بخۆن. کاک (سوڵەیمانی شافیعی) لە ئەو بیرەی من زۆری خۆش هات و دەشی زانی کە ئەوکارە لە دەستم دێت. ئینجا کارمان پێکەوە دەست پێ کرد. هەموو رۆژی سەری دەدام و ئەمنیش بەشێکم گەڵدۆزی دەکرد. (قەلەم- کتێب- گوڵەگەنم و خۆر بە تیشکەکانییەوە) لەسەر پارچەی سپی.
گەلێک نارەنارم هات کاتی نەخشاندنی ! گەلێک شانازیم دەکرد بە گوڵدۆزی کردنی ئەو متفەڕکە!! ئاڵام خەڵاس کرد بە نەهینێ.
ئینجا بە (میرزا کەریم) گوت دیارێکم هەیە بۆ کۆماری کوردستان. کە چاوی پێکەوت تەنیا خودا دەزانێ و بۆخۆم و بۆخۆی کە چەند خۆشحاڵ بوو! (دەست خۆشییەکی زۆوری لە من کرد.)
زەمانی خۆشی گەلی کورد وەک شەماڵێک هات و رۆیی، وەک بەختی ڕەشی هەمیشەییمان،هەوری ڕەش ئاسمانی داگرت. داگێرکەر گەڕایەوە، پێشەوای نەمر گیرا. میرزا کەریم ماوەیەک خۆی لە (تەورێزی) حاشاردا. هەر چەند رۆژەی لە ماڵێکی دەیان شاردەوە. بەڵام زۆرتر لە ماڵی (سمایل خانی فەرووخی) وێنەهەڵگری بەناوبانگی کاتی کۆمار دەبوو کە ژنەکەی (ساحێب خانمی شەهابی دێبۆکری) پوورزای ئاغای بوو. دوای ماوەیەک (میرزا کەریم) وازی لە خۆشاردنەوە هێنا. گووتی: (ئەمنیش وەکوو هاوکارەکانم،چمان لێدەکات دەوڵەت بابیکات). ئینجا خۆی تەحویل دا بەزیندانی ورمێ. ئەمنیش ماڵم بردە ورمێ بۆ ئەوەی کە لە زیندانێ نزیک بین. وەزیرەکان گیران، هەوەڵێ بریاردرا هەموویان لەسێدارە بدرێن، پاشان بریاردرا زیندانی هە‌تا هەتایی ببن، لەئاخیر دا 3 ساڵیان بۆ برینەوە.
خۆشەویستی گەل، بینایی چاومان، لەسێدارەدرا و ڕۆحی بۆ ئاسمانەکان بەرز بووەوە بۆ ئەوەی کە هەتاهەتایە لەوێڕا چاوی لەسەر نەتەوەکەی بێ...
دوای تێپەڕبونی ماوەیەک، زیندانییەکان وەبەرلێخۆشبونی گشتی کەوتن و ئازاد بوون. بەڵام لەئەسەر ئه و هەموو هەڵاتن و گیران ودەنگۆیانەی
کە بۆ زیندانییەکان سازکرا، خەسووم خانمێکی باڵابەرز بوو نەخۆش کەوت و کە لە نەخۆشی هەستاوە پشتی دوو قەد بوو و تا ئاخری عومری باش نەبۆوە (خەسووم کچێکی لە تەمەنی 18 ساڵدا مردبوو تەنیا میرزاکەریمی هەبوو ؛ منداڵی دیکەی نەبوو).
-بەڵام ئاڵاکەم چی لێهات؟
دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان رۆژێک (مینا) خانمی هاوسەری پێشەوای نەمر ئاڵاکەی دامەوە. ئەمنیش بە نەهێنی ڕامگرت بوو.
ئێمە لەگەڵ ماڵی بابی دکتۆر (قاسملوو) وەک یەک ماڵان وابووین، ئەوکاتی دکتپر (قاسملوو) 3 دەبیرستانی دەخوێند و لە یەکێتی لاوانی دیموکرات کاری سیاسی دەکرد. رۆژیێک کە ماڵی بابی دکتۆر قاسملووی هاتنە مالێ ئێمه. (فاتمە)خانم (دایکی دکتۆری موهاجیر بوو، نۆموسوڵمان بوو) و خوشکی دکتۆرر قاسملووی سوێندیان دام ئاڵاکەیان پێ نیشان بدەم.. نیشانم دان و زۆری لەسەری گریاین و دڵ پەرۆش بووین. کاتێک کە(فاتمە)خانم چووبووەوە ماڵێ ؛ بۆ (عەبدوڵڕەحمانی قاسملوو)ی گێڕابۆوە، کە ئاڵاکە ماوە و لەلای سەیزادەیە. ئینجا د.عەبدوڵڕەحمانی قاسملوو، چووبوو بۆ لای (میرزاکەریمی) لەزیندانێ و پێی گوت:(تکایە بە سەیدزادەخانمێ بڵێ ئاڵاکەی بدات بە من.)
میرزا کەریم وڵامی بۆناردم وپێی گوتم: (ئاڵاکەی بدە بە عەبدوڵڕەحمانی لێرە نامێنێ ئه و جەوانە، باشی ئاگا لێدەبێ، با لەگەڵ خۆی بیبات.)
ئەمنیش دڵم نەهات بێ دڵی بکەم ؛ بۆ سبەینێ ڕا، ئەمنیش بە(عەلی) کاردارمان دا بۆمیرزاکەریمم نارد. (عەلی ئاڵاکەی لەنێو کاڵەکیداشاردەوە و بۆ زیندانێی برد). کاتی بردنی لەژووری زیندانێ (جەعفەر ئاغای کەریمی و حاجی بابەشێخ و میرزاکەریم و کاک عەبدوڵڕەحمانی قاسملوو) پێکەوە دەبن و زۆر بە نەهێنی ئاڵاکەی تەحویل دەدات
بەڕێزیان ئاڵاکەی ماچ دەکا و لەسەر چاوی دادەنێ و فرمێسکی دێتە خوارێ و بە میرزاکەریمی دەڵی دەرۆم بۆ تارانێ بۆ دەرس خوێندن دوایەش لە ئێرانێ نامێنم. دوای شۆڕشی ئێسلامی ئێران کە پەروانەی کچم لە بەڕێزیان (دکتور عەبدوڵڕەحمان قاسملوو) پرسیاری کرد کە ئاڵاکە چی لێ بەسەر هات؟ فەرمووبووی ماوەیێکی زۆر لە باڵنجەکەمدا ڕام گرت بوو،لەسەری دەنووستم. هیچ کەس شکی بۆ باڵنجەکەم نەدەچوو. (لەگەڵ خۆم بردم بۆ دەرەوەی وڵات) و ئینجا دوایە بەدەستی کەسێکی کە دەبوو بەدەستی گەیشتبا گەیاندم. مەبەستی بەرێزیان کێ بوو ؟؟ نازانم !! دوای رووخانی کۆماری کوردستانێ بارزانییەکا‌ن رۆیشتن، بەداخەوە ئەودەم بیستم لەرێگای گەڕانەوە ژنه ‌گەورەکەی نەمر مەلامستەفای (مەحبووبە خانم)کۆچی دوایی کردوە.رووحیان شادبێ
-بەڵام بەسەرهاتی خۆم......
دوای ئازاد بوونی میزاکەریم، 3 کچ و کۆڕێکی دیکەم بوو. واتە مندالەکانم بون بە 5 کچ و کوڕێک.(رەعنا، نەسرین، ستارە، پەروین، پەروانە و مستەفا).
بەفرانباری ساڵی 1961ز (1340کۆچی هەتاوی) کەتەنیا تەمەنم 35 ساڵ بوو. (54 ساڵ لەمەوبەر) میرزاکەریم لەتەمەنی 55 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و بێوەفا دەرچوو و بۆهەمیشە بەجێی هێشتم بە یادگارەکانێوە. منداڵاکانم هەموو خوێندەوارن و کاتی خۆی کارمەندبوون و ئێستا خانەنشینن.
بەڵام ئەوهەستی خۆشەویستییە لەناو دڵی مندا هەرماوە بۆ ئاڵای کوردستان و هەمیشە بە ئاواتم پێش ئەوەی کە له و دنیایە بڕۆم بۆ جارێکی دیکە بیبینم کە نەتەوەکەم سەرکەوتووە وئاڵای پیرۆزی کوردستان بە دنیا ناساندراوە و کورد بە ئاواتی دێرینی خۆی واتە سەربەخۆیی گەیشتووە ئەگەر بمهەوێ بیرەوەرێکانی سەردەمی کۆمار بگێڕمەوە چەندین لاپەڕە دەبێ.
ساڵهابوو دەمهەویست لەبارەی ئاڵاو رۆژی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان قسان بکەم، ئینجا لە پەروانەی کچم،ویستم ئه و‌ساڵ دانێشی لە لام و ئەمن بۆی بگێرمەوە و ئه و بیهێنێتە‌ سەر لێنووس و بەدیاری رۆژی ئاڵای کوردستان بۆ ئێوەی بەرێز بڵاوی بکاتەوە. هیوادارم هەموو رۆڵەکانی کورد و کوردستان یەکگرتوو و سەرکەوتوو بن. خاڵە باشەکانی ڕابردووی گەلی کورد بکەن بەهەوێنی خەباتی ئێستا و داهاتوویان. شانازی بکەن بە کوردبوونی خۆیان، نەتەوەکەیان و مێژووی خۆیان لەبیرنەکەن و بۆ گەیشتن بە ئاواتی لەمێژینەی کورد، هەستن، ڕاوەستن، ئه و کەسانە لەبیر نەکەن کە لەرێی کوردستاندا گیانیان بەخت کرد ؛ هیوادارم ئاڵای کوردستانی گەورە شەکاوە ببینن، ئینشاڵڵا.


🗄 سەرچاوەکان
[1]⚫ دیارینەکراو | ☀️ کوردیی ناوەڕاست | تۆمارێکی تایبەت بە ئاڵای کوردستان و نووسین بڵاوکردنەوەی (پەروانە ئەحمەدێن)، لەلایەن بەڕێز (م.سوێسنا رەفیق)ەوە، تۆمارکردنی لەلایەن (سەریاس ئەحمەد)ەوە

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت
🎗 پۆل:📖 کوورتەباس
🏁 زمانی بابەت:☀️ کوردیی ناوەڕاست

©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 70% ✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: 20-12-2016 22:54:52 تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: 20-12-2016 23:00:21 باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 221 جار بینراوە


✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
🔖 بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
📷 ناردنی وێنە


💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🔎Quick Response Code
🔗 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0
📷
بەئیسلامیکردنی ئاڵای کوردستان
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت
🎗 پۆل:📷 وێنە و پێناس
🏁 زمانی بابەت:☀️ کوردیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 68% ✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: 22-1-2015 10:09:12 تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: 11-8-2015 18:04:31 باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3.487 جار بینراوە


✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
🔖 بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان


💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🔎Quick Response Code
🔗 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📖ئاڵای کوردستان
📂[ زۆرتر...]
📷
بەعەرەبکردنی ئاڵای کوردستان
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت
🎗 پۆل:📷 وێنە و پێناس
🏁 زمانی بابەت:☀️ کوردیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 68% ✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: 17-12-2012 18:29:28 تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: 11-8-2015 18:17:13 باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 2.286 جار بینراوە


✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
🔖 بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان


💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🔎Quick Response Code
🔗 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📖ئاڵای کوردستان
📂[ زۆرتر...]
1 2 3 4 5
🚩 زمانەکان...
🌐 بابەت%
☀️ کوردیی ناوەڕاست87,79966%
☀️ Kurmancî - Kurdîy Bakûr25,00418%
🇸🇦 عربي7,9235%
☀️ کرمانجی - کوردیی باکوور4,2933%
☀️ کرمانجیی ئەردەڵانی (گۆرانی-هەورامی)3,6532%
🇬🇧 English1,4331%
🇮🇷 فارسی1,0410%
🇹🇷 Türkçe3960%
🇫🇷 Française1690%
🇩🇪 Deutsch1310%
🇳🇱 Nederlands1250%
🇷🇺 Pусский580%
☀️ Kurdîy Nawerast - Latînî370%
🇸🇪 Svenska300%
☀️ لەکی300%
🇮🇱 עברית290%
🇮🇹 Italiano260%
🇪🇸 Español250%
🇯🇵 日本人180%
🇨🇳 中国的110%
🇫🇮 Fins110%
🇳🇴 Norsk100%
🇦🇲 Հայերեն90%
🇬🇷 Ελληνική90%
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا...
📩👫📷 بابەت%
📩هاوڕێ باخەوان86,09665%
📩بەڕێوەبەری سیستم 29,03921%
📩مانو بەرزنجی11,4558%
📩سەریاس ئەحمەد3,7142%
📩بەناز جۆڵا 1,1660%
📩رۆژهات سەعید3920%
📩هەڤاڵ نەژاد1100%
📩ڕەوەز جەلال ئەمین 1010%
📩شکۆ حەمەد شێخانی 710%
📩نالیا ئیبراهیم570%



Kurdipedia.org (2008 - 2017) version: 3.5 | 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5 | کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,812 چرکە!
☎ +3165471029 +31619975574 | ☎ +9647503268282 +9647701579153