برووسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ (28) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان
بەڕێز غەفوور مەخموری سکرتێری گشتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان.
بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان.
بە بۆنەی (28)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین لە بەرنامە و چالاکییەکانتان بەردەوام و سەرکەوتووبن.
لەکاتێکدا یادی دامەزراندنی حزبەکەتان پیرۆز دەکەین، جەخت لەسەر کاری هاوبەش و هەماهەنگیی بەردەوامی نێوانمان دەکەینەوە بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیی لە نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ پاراستن و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانمان و بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواکانمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هەر سەکەوتوو بن. [1]
مەکتەبی سیاسیی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
#21-03-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=