- #سری ساکیک# کە سەر بە (پارتی هەرێمە دیموکراتەکا - #بەدەپە#)یە لە پۆستی سەرۆکی شارەوانی #ئاگری# دورخرایەوە.
- لیژنەی باڵای بایۆمەتری مووچە، سەرجەم فەرمانبەرانی دەرەوەی وڵات ئاگاداردەکاتەوە کە لەمڕۆوە 1ی ئازاری 2017 تاکو 15 ڕۆژی تر دەتوانن ناوی خۆیان لە سیستەمەکە تۆماربکەن، بەڵام بە مەرج.[1]
- کۆمەڵەی نێودەوڵەتی تۆڕەکانی مۆبایل ڕایگەیاند کە #ئاسیاسێڵ#، لەگەڵ چوار کۆمپانیای تری پەیوەندییەکان لە جیهاندا خەڵاتی باشترین بەشداری یان بردووەتەوە لە بواری پەیوەندییەکان بۆ ساڵی 2017.[1]
- #نەتەوە یەکگرتووەکان# ڕایگەیاند لەمانگی فێبریوەریی 2017دا 392 هاوڵاتی عیراقی کوژراون و 613 کەسی دیکە برینداربوون.[2]
- لقی #هەڵەبجە#ی #سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان# کرایەوە.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 11,283