$باکووری کوردستان$
- ئەمڕۆ پارێزگای #بەدلیس# لە 11 گوندی سەربە تەتوان، سێ گوند و دوو گەڕەکی سەربە مۆتکی قەدەغەی هاتووچۆی هاوڵاتیانی ڕاگەیاند.[4]
- هەریەکە لە ڕەزان ساریجە، فواد چۆشاچاک و چەنگیز چیچەک، سیان لە پارێزەرانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان، داواکارییەکیان پێشکەش بە داواکاری گشتی دادگای کۆماریی بۆرسا-ی تورکیا کرد.[3]
$باشووری کوردستان$=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:left;=KTML_Quote_Icon=❞=KTML_Quote_Content==KTML_Red=چوار کەس لە دۆڵی باڵەییانی شارۆچکەی چۆمان بەهۆی بۆردومانەکانی فڕۆکەکانی داگیرکەری تورکەوە گیانیان لەدەستدا!=KTML_End==KTML_Quote_End=
- شەوی ڕابردوو، فڕۆکەکانی تورک چەند گوندێکی ناوچەی باڵەییان لە شارۆچکەی #چۆمان# بۆردوومانکرد و 4 لاوی ئەو ناوچەیە بەناوەکانی: #شەرۆ مەحمود#، #کاکە مستەفا وەرتی#، #دەرباز محەمەد بالیسانی# و #محەمەد ئیسماعیل وەرتی# شەهیدبوون، شەهیدەکان دووانیان پێشمەرگە و دووانیشیان پارێزەرن، هەر چواریشتیان ئەندامی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بوون.[1]
- فەرماندەیەکی یەکینەکانی بەرخۆدانی #شنگال# (#یەبەشە#)، ڕایگەیاند، سوپای تورکیا هیچ بەهانەیەکی نیە بۆ هێرشکردنە سەر شنگال و لە هەڕەشەکانی ڕەجەب تەیب #ئەردۆغان# سەرکۆماری تورکیا ناترسن.[2]
- فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی گیانلەدەستدانی چوار هاونیشتمانی لە باڵەکایەتی بەهۆی بۆردوومانی تورکیا ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێویستە بەغدا سنوورێک بۆ پەلامارەکانی تورکیا دابنێت.[5]
- لە #قەسرێ# لەسەر داوای بەڕێوەبەری شارەدێی قەسرێ، ئاسایشی پارتی سێ چالاکوانی دەستگیرکرد، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئیدانەی هێرشەکانی تورکیایان بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی کرد. پاشتر ئەو چالاکوانانە ئازادکران.[4]
- هەر یەک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان کرد بۆ سەر هەرێمی کوردستان.[1]
- حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەیی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا ڕایدەگەیەنێت وێڕای هاودەردی و سەرەخۆشیمان بۆ خانەوادە و کەسوکاری شەهیدان، نیگەرانیی خۆمان لە بەئامانجگرتنی دێهات و ئاوەدانییەکانی هەرێمی کوردستان دەردەبڕین.[2]
- لە دەوروبەری کاتژمێر 12:25 خوولەکی ئەمڕۆ #بوومەلەرزە#یەک #سلێمانی# هەژاند و لەلایەن هاووڵاتیانەوە هەستیپێکراوە.[2]
- ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە کۆمپانیای ئەجیلیتی کوێتی و ئۆرەنجی فەرەنسی داوای یاساییان لەدژی #سیروان بارزانی# و دوو بەڕێوەبەری تری کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم لەدادگایەی دوبەی دارایی نێودەوڵەتی تۆمارکردوە و بەخراپ بەڕێوەبردن و بردنی ملیۆنان دۆلار تۆمەتباریان دەکەن.[6]
- سەرۆکی فراکسیۆنی #یەکگرتووی ئیسلامی# لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت پێویستە تورکیا و پەکەکە لەڕێگەی ئاشتییەوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن، جەختیشدەکاتەوە کە قبوڵی ناکەن سوپای ئەو وڵاتە بۆردومانی قەندیل بکات.[2]
- وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ باشووری کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە: ئیدانەی بەردەوامیی هێرش و بەزاندنی سنوورەکانمان لەلایەن تورکیاوە دەکەین.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:left;=KTML_Quote_Icon=✌️=KTML_Quote_Content==KTML_Red=لە چالاکییەکی شەڕڤانان لە عەفرین، بەلایەنی کەمەوە 10 سەربازی تورک کوژران!=KTML_End==KTML_Quote_End=
- سوپای تورکیای داگیرکەر بە تۆپی جۆری ئۆبیس، هێرشی کردە سەر گوندی بەرادێ لە ناوچەی شێراوای #عەفرین# و بەهۆی ئەو تۆپبارانەوە شوێنەوارە مێژووییەکانی ئەو گوندە خاپوور بوون، کە یەکێک لە شوێنەوارەکان پەرستگەی گەورەی کلس-ە.[3]
- بەڕێوەبەرانی ناوەندی تەندروستیی #شەهبا# بانگەوازیان ئاراستەی شوێنە پەیوەندیدارەکان کرد، کە بە زووترین کات هاوکاری و دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بگەێننە هاووڵاتیانی عەفرین لە شەهبا.[3]
- شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە ناوەندی عەفرین لە دژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا، ژماریکی زۆر لە داگیرکەرانی سوپای تورکیا کوژران. له چالاکییەکەدا لانی کەم 10 سەرباز کوژران، کامیۆنێک و تراکتۆرێکیش کە کەلوپەلەدزراوەکانیان لێ بارکرابوو، تێکشکێنران.[3]
- شاندێکی باڵای ئەمریکیی لە منبیجە و لەگەڵ بەڕێوبەرانی شارەکەدا کۆبوونەوە، شاندەکە دەڵێن وەڵامی هەموو هێرشێکی تورکیا بۆ سەر منبیج دەدەنەوە.[4]
- سەرۆکوەزیرانی تورکیا کوژرانی سێ سەربازی سوپای تورکیای لە سەنتەری شاری عەفرین ڕاگەیاند.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: ئەوەی لە عەفرین کردمان لە شنگال و #قەندیل#یش دەیکەین.[5]
- پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#)، بەردەوامن لە مانگرتن لە خواردن لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتوەکان لە شاری جنێفی سویسرا.[4]
- لە ڕاگەیەنراوێکدا یەکێتی ئەوروپا بە توندی ئیدانەی کارە نایاساییەکانی تورکیا دەکات لە دەریای ناوەڕاست و دەریای ئیجە و ڕایدەگەیەنێت ئامادەیە بۆ هاریکاری تەواوی قوبرس و یۆنان.[2]
- هیومان ڕایتس وۆچ لە دوایین ڕاپۆرتیدا ئاشکرایکردووە، کە سوپای تورک پەنابەرە سورییەکان یان دەیانکوژێت، یان بە کۆمەڵ سنوورداشیان دەکات، داواشی لە یەکێتی ئەوروپا کرد، کە بە دواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکات.[4]
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: منبج چۆڵناکەین و چالاکییەکانمان درێژە پێدەدەین، نیگەرانییەکانی خۆمان زۆر بە ڕوونی بە تورکیا ڕاگەیاندووە و داوامان لە تورکیا کردووە دۆخەکە هێوربکاتەوە.[5]
- لە دژی هاوکارییەکانی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ تورکیا فرۆشتنی چەک پێی و بێدەنگبوونی لەبەرامبەر کۆمەڵکوژییەکانی عەفرین، ژمارەیەک چەپی ئەڵمان لەبەردەم بارەگای سۆسیال دیموکراتەکان گردبوونەوە و بەشێکیشان چوونە ناو بارەگاکە.[4]
- کۆمەڵێک لایەنگری ئەردۆغان لە زانکۆی (بۆغازیچی) شیرینیان بەبۆنەی گرتنی عەفرینەوە بەناو خوێندکارەکاندا بەخشیەوە، بەڵام کۆمەڵێک خوێندکار دژی ئەو ڕەفتارە وەستانەوە و مێزی شیرینیەکەیان شێواند لەبەرامبەریشدا پۆلیس 13 خوێندکاری دەستگیرکرد.[2]