مەزاری حاجی بەختیار کە بە (پیری ژان)یش ناسراوە، دەکەوێتە گوندی حاجی بەختیار لە 27 کیلۆمەتری شارەدێی چواری سەر بە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
دوو بۆچوون لە بارەی بەختیارەوە هەیە: لایەنگرانی بۆچوونێک دەڵێن حاجی بەختیار کوڕی ئیمام موسای کازمی شیعەکانە. لایەنگرانی بۆچوونەکەی دیکەش لەسەر ئەو باوەڕەن کە ئەم کەسە سەردەمانێکی زۆر کۆن لە دەست حاکمانی زاڵم و ستەمگەر هاتۆتە ئەو ناوچەیە و لەوێ ژیاوە و مردووە.
ئەم شوێنە لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە بە شوێنێکی گرنگ و پیرۆز دادەنرێت و خەڵکی باوەڕێکی زۆریان پێیەتی، بەهۆی ئەوەوە ژمارەیەکی زۆر سەردانکەری هەیە و لە میراتی فەرهەنگی ئیلام تۆمار کراوە.