سوسن، سۆسەن، ڕووەکێکە لە تیرەی "سوێسنییەکان" Liliaceés و لە ڕیزی "ڕاستە یەک لەتکەییەکان" Monocotylédones دا و دوو سێ گەڵای بە قەد قامکێک هەیە و گوڵێکی وەک قووچکەی زەنگۆڵە بە سەرەوە دێتە دەر، بەهاران لە بن نواڵە بەفران دەڕوێ و دێتە دەر و تەمەنی کورتە. ئەم گوڵە یەکجار جۆری زۆرە.
بە فەرانسەیی Lis یە.
ئەمەش 5 جۆری دیکەی بە ناوە لاتینیەکانیانەوە:
Lilium elegans ئەمەیان جۆرێکە کە گوڵەکانی گەورەتر و ڕەنگاوڕەنگە.
Muguet ئەم ناوەیان فەرانسەییە بۆ جۆرە سوێسنێک کە گوڵەکانی چووکە و بۆنخۆشن.
Hemerocallis coerulea لە ئێراندا بەمەیان دەڵێن "سوێسنی چینی".
Hemerocallis flava سوێسنی زەردە کە گوڵەکانی زێڕیینە، ئەمەیان بە فەرانسەیی Lis jaune یە.
Lilium candidum، سوێسنی چەرمووە کە بە فەرانسەیی دەبێتە Lis blanc. ف.م.