یەکێکە لە نووسەر و هونەرمەندەکانی کوردستانی باشوور، ناوی تەواوی (عومەرقاسم بەگ خورشید بەگ) ە لە 22-4-1973 لە شاری ڕواندز لەدایک بووەو بەڕەچەلەک دەگەرێتەوە بۆ سەر بنەماڵەی میرانی سۆران (بنە ماڵەی میر محەمەدی پادشای گەوره) ، هەر لەمنداڵیەوە نازناوەی (چالاک) ی پێی وتراوە کە دوا بەرهەمی نوسینی پەڕتووکی (ڕواندز قەڵای خەبات و کوردایەتی) بوو کە لە سالی 2005 لەسەر ئەرکی خۆی چاپی کرد و لە بواری هونەریش کە دەرچوی پە یمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر- بەشی موزیکە دوا بەرهەمی زیندووکردنەوەی سرودی نیشتیمانی (واوەتەن) بوو لەپیشەیشدا مامۆستای بەشی موزیکی چالاکی قوتابخانەکانی هەولێربوو، ئێستاش لە وڵاتی ئاڵمانیا لە شاری بەرلین ئەژیت.