$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەرپرسێکی حزبی دیموکرات ڕایدەگەیەنێت: دوای هێرشەکەی سەر بارەگاکانمان پشتیوانی ناوخۆیی و دەرەکیمان زیادبووە و ناوەندە جیهانییەکانیش لە چۆنیەتی ڕووداوەکە ئاگاداردەکەینەوە.[2]
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئەسکەندەر گاگەشی تەمەن 47 ساڵ کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی کانی زەرد سەر بە شاری #سەردەشت# بە هۆی تەقینەوەی مین لە کوێستانەکانی مامەند و هەڵشۆلە هەرێمی کوردستان گیانی لە دەست دا. تەرمی ئەو کۆڵبەرە کردە بۆ نەخۆشخانەی شاری #قەڵادزێ# لە هەرێمی کوردستان ڕاگوێزراوە. هەروەها کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی حوسێن ئەحمەدی تەمەن 23 ساڵ خەڵکی شاری ڕەبەت کوڕی سەید ئەحمەد بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار بوو.[7]
- ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری #سەقز#، هەڕەشەی لە هونەرمەندی ناسراوی کورد، #عەلی عابدی# کرد و ڕایگەیاند: لە ئەگەری چوونە ڕیزی مانگرتووانی گشتیی لە ڕۆژی چوارشەممە 21ی خەرمانان، فێرگەی موسیقای ناوبراو پۆلمپ دەکەن.[7]
$باشووری کوردستان$
- دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی باشووری کوردستان.
- بەپێی ئه و خشتەیەی کە پێشتر #وەزارەتی پەروەردە# بڵاوی کردبۆوە، ئەمڕۆ سێشەممە 11ی ئەیلولی 2018، دەبوایە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خولی یەکەم و دووەم بۆ پۆلەکانی چوار، پێنج، شەش، حەوت و هەشتی بنەڕەتی بۆ بابەتەکانی کوردی، عەرەبی، بیرکاری و کۆمەڵایەتی ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی پشووی فەرمییەوە ئه و تاقیکردنەوانە ئەنجام نەدران و وەزارەتی پەروەردەش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی پێشوەختەی بڵاونەکردەوە.[2][1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153216/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 11-09-2018=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153216/0007.JPG=KTML_Photo_End=
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ #کۆڵبەر#ێکی تەمەن 47 ساڵ بە ڕەگەز ڕۆژهەڵاتی دانیشتووی کانی زەردی سەر سنوور لە نزیک چیای مامەندە لە سنووری شارەدێی #هەڵشۆ# سەر بە شارۆچکەی #پشدەر# بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا.[3]
- دیداری ڕۆشنبیری و هونەری محەمەد #ساڵح دیلان# بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هونەرمەندان و بەرپرسانی حزبی و حکومی و لایەنگران و شەیدایانی هونەر لە تەلاری هونەر لەشاری #سلێمانی# دەستیپێکرد.[3]
- شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی #بەکرەجۆ#ی شاری سلێمانی تەقە لە بارەگای پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان و زەحمەتکێشانی کوردستان کرا.[4]
- بۆ جارێکی دیکە تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران دەستیان بە تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی برادۆست کردەوە بەڕێوەبەری شارۆچکەی #سیدەکان# دەڵێت، بەهۆی بۆردوومانەکان تاوەکو ئێستاش 200 خێزان ئاواره بووە.[4]
- بەهۆی تۆپبارانەکانی ئێران، دانیشتوانی چەند گوندێک ماڵەکانیان چۆڵکردووە و بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەکانیش ڕایدەگەیەنێت: بە هۆی ئەم بۆردومانانەوە 320 دۆنم پاوان و دارستان سوتاون و زیانێکی زۆری ماددیش بەر خەڵکەکە کەوتووە.[2]
- ئەمینداری گشتی وەزارەتی #پێشمەرگە# ڕایدەگەیەنێت: هیچ هێزێکی کۆماری ئیسلامی ئێران نەهاتۆتە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئه و دەنگۆیانەش بە بانگەشەی هەڵبژاردن ناودەبات.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153216/0012.JPG=KTML_Photo_Alt=نالەباریی دۆخی ئەمنیی هاوڵاتیانی خانەقینی هێنایە سەر شەقام=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153216/0012.JPG=KTML_Photo_End=
- بەهۆی نالەباریی دۆخی ئەمنیی شارۆچکەی #خانەقین# و زیادبوونی کردەوە تیرۆریستییەکان لەو شارۆچکەیە، بەشێک لە هاوڵاتیان و چالاکوانانی شارۆچکەکە گردبوونەوە و جەختییان لە بەردەوامیدان بە ناڕەزایەتییەکانیان کردەوە، تا ئەوکاتەی ئاوڕ لە دۆخی ئەمنیی شارۆچکەکەیان دەدرێتەوە.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شیمار حیمۆ چالاکوانی سیاسی لەرۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند: چەکدارانی سەربە تورکیا لە شاری #عەفرین# دوو مامۆستایی ئاینیان بەناوەکانی شێخ بەکر، شێخ مستەفا بەرزنجیان دەستگیرکردوە.[3]
- فەرماندەیی گشتیی قەسەدە بە ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی کۆتا قۆناغی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرەی بە ناوی شەڕی لەناوبردنی تیرۆر لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات ڕاگەیاند.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەگۆڕدرێت و ژەنەراڵ پۆل جۆزێف لاکامێرا لەشوێنی ژەنەراڵ پۆل فانک دەستبەکار دەبێت.[1]
- دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر جارێکیتر ئەکاونتی فەرمیی بەشی تورکیی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی لە تویتەر داخست.[5]
- شەوی ڕابردوو ژمارەیەک لە چالاکوانانی کورد بە خوێن لەسەر دیوارەکانی باڵیۆزخانەی ئێران لە پاریس دروشمیان نووسی، کارمەندانی باڵیۆزخانەکە چەند کاتژمێر سەرقاڵبوون بە سڕینەوە خوێن لەسەر دیوارەکان.[6]
- سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران داوا لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات ئەندامانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە باشووری کوردستان جێگیرن، ڕادەستی ئێران بکاتەوە، ئەگەریش ناتوانن ئەو کارە بکەن دەبێت دەریان بکەن.[4]