بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر رۆژێکی کەلێندەرەکەمان چیی تیادا روویداوە!
🏠 دەستپێک🏠|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!📧|پەڕتووکخانە|📅 21-11
|💳 کۆمەک|📕 پەڕتووکخانە|||
📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان | RSS
--
15-11-2017
باکووری کوردستان
- پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان لە دوو گەڕەکی ئیسکەلە و شەعبانییەی وان و و دەرگای ماڵەکانی شکاند و 18 چالاکوانی سیاسی کوردی دەستگیر کرد.[1]
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە زێدیکانی سەربە ئاگری، گەریلاکانی هەپەگە ڕووبەڕووی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک بوونەوە و پاشان شەڕ ڕوویداوە. سوپای تورک کوژراو و بریندارەکانی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاگری کردووە.[1]
- فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان ( هەدەپە)، لە زیندانی کاندرا-وە پەیامێکی سەبارەت بە بوومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵات و باشوی کوردستاندا بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی لە کەسوکارانی گیان لە دەستداوانی بوومەلەرزەکە کرد.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هەندێک سەرچاوە باس لە شاردنەوەی ئاماری قوربانییەکانی بوومەلەرزەکەی کرماشان و دەوروبەری دەکەن لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە، ئەوەش بەهۆی شاردنەوەی کەمتەرخەمییەکانی حکومەتی ئێران بۆ بەهاناچوونی زیانلێکەوتووەکان.[4]
- سەرۆکی یەکێتی دادوەرانی ئێران و دادوەری باڵای کرماشان رایدەگەیەنن، ئه و هاووڵاتیانەی کە لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی میهر نیشتەجێبوون و بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، دەتاوانن سکاڵا تۆماربکەن، چونکە بومەلەرزەکە دەریخستووە ئه و پڕۆژەیە گەندەڵی تێداکراوە.[3]
- زیندانییەکی سیاسی کورد بە ناوی خزر ڕەسووڵ مروەت پاش پێنج ساڵ زیندان بوون ئازاد کرا.[6]
باشووری کوردستان
- لە دوێنێ شەوەوە زۆرتر لە 10 بوومەلەرزەی سووک لە ناوچەی بەمۆی داوە و بەهۆیەوە بەشێک لە چیای سەرتەک داڕماوە و رێگای شارەدێی بەمۆ گیراوە.[4]
- کونسڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر رایدەگەیەنێت، ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئێستا لەباشووری کوردستانن و هەڵسانگاندن بۆ زیانەکانی بوومەلەرزەکە و پێویستییە مرۆییەکان دەکەن و دوو تیمی فریاگوزاری گەڕۆک و دوو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی خێرایان ڕەوانەکردووە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری.[3]
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە ناو گۆڕستانی شارەدێی ژاراوە-ی سەر بە شارۆچکەی قەڵادزێی سەربە ئیدارەی ڕاپەڕین، تەرمی کچێکی چواردە ساڵ دۆزرایەوە کە شوێنەواری لێدانی فیشەکێک بە سنگییەوە دیارە.[1]
- هێزێکی نەناسراو لە دوو گوندی نزیک خورماتوو جێگیردەکرێ، بەرپرسێکی یەکێتی دەڵێت: لەنێو ئەو هێزەدا چەکداری کورد و عەرەب هەن، بەڵام سەر بە کوردستان و عێراق نین و کەس نازانێ‌ چکارەن.[2]
- وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێم تێبینەرایەتی خانوبەرەی قەزای مەخموری داخست، وتەبێژی وەزارەتی دادیش دەڵێت داخستنەکە بەهۆی دروستبوونی دۆخی نالەباری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمە.[3]
- هۆشیار سیوەیلی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەفەرمی هەوڵەکانی حیزبەکەی بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران راگەیاند.[5]
- ئارێز عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە شاندی ئەمریکییەکەیان راگەیاندووە، ئەگەر لە 17%ی پشکی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی کەمبکرێتەوە، دەکشێنەوە.[2]
- ئاوارەکانی سەر چیای شەنگال، داوای کردنەوەی رێگای نێوان پارێزگای دهۆک و قەزای شەنگال، لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن کە ماوەی زیاتر لە بیست رۆژ دەبێت داخراوە و هیچ جۆرە هاوکارییەک ناگاتە شەنگال.[3]
- وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەران ئاماژە بەوەدەکات، بومەلەرزە بەهێزەکەی شەوی 12-11-2017 دەریخست پڕۆژەکانی وەبەرهێنەران بە پێوەرە ئەندازیارییەکانی جیهانی دروستکراون و هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە.[3]
- سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نامەیەک بۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و پشتگیریی خۆی بۆ دیالۆگێکی سیاسی لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور دەر‌بڕی.[2]
- فڕۆکەیەک لە ئیتاڵیاوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و بەرپرسێکی فڕۆکەخانەکەش دەڵێت، هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی هەرێم هێناوە.[3]
- ژمارەیەک لە بەرپرسانی هێزە عێراقییەکان و بەرپرسانی یەکێتی، فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە و قائیمقامی شارۆچکەی خانەقین ڕێککەوتن، کە دۆسیەی ئەمنی شارۆچکەکە، بەهاوبەشی لە نێوان هەرێم و عێراق-دا بەڕێوەببرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە شارۆچکەکە.[1]
- پەرلەمانتار (مستەفا ئەحمەد حەمە) لە شوێنی ( گۆران ئازاد) لە فڕاکسیۆنی یەکێتی متمانەی وەرگرت و سوێندی یاسایی خوارد.[4]
- فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارمانداوە بگەڕێینەوە بەغدا و بەشداریی لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق بکەین.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکانی هەرێمی عەفرین، دەستەی چەتەکانی سەربە تورکیا، ئەمڕۆ گوندی عەین دەقنەی سەر بە شارۆچکەی شەرای هەرێمی عەفرینی تۆپباران کرد، ئەنجامی تۆپبارانەکان زیانی مادی بەدواوە نەبووە.[1]
- ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردەوە، تەڵال سیلۆ، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) جیابۆتەوە و چۆتە ناوچەی قەڵغانی فورات کە لەلایەن تورکیاوە کۆنتڕۆڵکراوە.[3]

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 4 🎴
کەشوهەوای: 15-11-2017کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و یان كۆبیش 15-11-2017دووەمین فیستیڤاڵی فیلمی ڕۆژئاوا15-11-2017
📂 [ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 12
📅12-11-2017
📊67 هەزار قوتابی ئاوارە لەنێو کەمپەکانی دهۆکدا دەخوێنن
📝پیام همدری 4 زندانی سیاسی زندان رجایی‌شهر با مردم زلزله‌زده کرمانشاه
📝چەند راستییەک بۆ بەردەم لێژنەی بەدواداچون بۆ خانەنشینی نایاسایی هەرێمی کوردستان
📊دهۆک: لەماوەی کەمتر لەساڵێکدا 21 هەزار کەس توشی شەکرە بوون
📝رونکردنەوەیەک لەسەر دواچاوپکەوتنی نەجمەدین کەریمەوە
📝روونکردنەوەیەک لە قادر عەزیزەوە سەبارەت بەو لیستەی کە گوایە خانەنشینی نایاساییە...
📊سۆران عومەر: لەکۆی 35 تریلیۆن، تەنها 2.4 تریلیۆن دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەرخانکراوە
📝سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هۆشداری دەدات له و هەڕەشانەی بەرامبەر هەرێم ئەنجامدەدرێن
📝محمدصدیق کبودوند: به یاری زلزله‌زدگان کرماشان بشتابیم
📊کۆمپانیایەکی تورکی پڕۆژەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی کارەبای هەرێم جێبەجێدەکات
☂️یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان
📂[ زۆرتر...]


15-11-2016
- خۆپیشاندانی مامۆستایان لە سلێمانی بۆ ڕۆژی چوارەم لەسەر یەک دەستیپێکرد و بڕیارە بچنە بەردەم دادگاو داواکاریی گشتی بەمەبەستی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی.
- هەردوو تەلەفیزیۆنی نەورۆز و مەد نوچە کەیسەکانیان لە دادگای پاریس بردەوە و دادگا بڕیاری بەردەوامی پەخشی ئەو دوو تەلەفیزیۆنەی دا.
- سەرۆکی فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی وەرگرتنی‌ سکاڵای‌ مامۆستایان و فەرمانبەرانی‌ ناڕازیی لەسەر حکومەتی‌ هەرێم راگەیاند، ئاماژەی‌ بەوەشکرد رەنگە ئاسان نەبێت ئه و کەسانەی سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە بهێنرێنە بەردەم دادگا.
- لەسەر پرسی دانانی 6 بەڕێوەبەری ناحیە هەریەک لە فراکسیۆنی گۆڕان و کۆمەڵ بایکۆتی دانیشتنەکەی ئەنجومەنیان کرد و نوێنەری یەکگرتووش لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئامادەی دانیشتنەکە نەبوو، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕانیش لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت "گۆڕینی بەڕێوەبەری ناحیەکان بەبێ‌ بوونی هیچ هۆکارێک کارێکی نایاساییەو ئەوان دەنگیان پێنەدا".
- پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ، ژمارەیەک لە دوکانداری بازاڕی نیشتیمان لەشاری هەولێر بەهۆی ئەوەی نرخی کارەبای بازاڕەکەیان لەسەر گرانکراوە خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و داوای رەتکردنەوەی ئه و بڕیارە دەکەن.
- وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی (IOM) یاداشتنامەیەکی لێکگەیشتنیان تایبەت بە مەشق و راهێنانی‌ جوتیاران لە بواری سەوزەو بە بازاڕکردن و ئەنجامدانی توێژینەوەو تاقیکردنەوەی جۆری سەوزەی نوێ واژۆکرد.
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی عەتشانەی سەر بە میحوەری داقوق لە پارێزگای کەرکوک، پێشمەرگەیەک بەناوی ئاوارە ئەحمەد، لەلیوای 118ی باڵەکی بە گوللەی قەناسی چەتەکانی داعش شەهیدکرا.
- هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردە و فێرکردن لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، یەک ملیۆن کتێبی پرۆگرامەکانی تازەی خوێندن گەیشتونەتە رۆژئاوا و ئێستاکە خەریکی ئامادەکاریین بۆ دابەشکردنیان بەسەر خوێندکارانی کانتۆنەکەدا.
- وتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، چارەسەرکردنی کێشەی دارایی حکومەتی هەرێم تەنها بە پابەندبونی هەرێم بە رێکەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت، دەشڵێت، بەپێی یاسا و دەستور مامەڵەی ناوەند لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێم لە رێگەی حکومەتی هەرێمەوە دەبێت.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1 🎴
15-11-2016
📂 [ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 12
✌️ئاوارە ئەحمەد
📝دەقی راگەیەندراوەکەی عەتا سەراوی: نیو وەڵام بۆ مورتەزەقەکانی ناو پارتی
📊رێبوار تاڵەبانی‌: 80 ملیۆن دۆلاری‌ پترۆدۆلار گەیشتووەتە کەرکوک و بەشێکی دەدرێتە مامۆستایان
📊ژمارەی ئاوارەکانی موسڵ 50 هەزاری تێپەڕاند
📄شرۆڤە؛ تورکیا.. سەد ساڵ لە جینۆسایدی کەمینەکان - لە تەڵعەت پاشاوە تا ئەردۆغان
📊عێراق: لەسەرەتای ئەمساڵەوە 27 ملیار دۆلار فرۆشراوە
📊گیان لەدەستدان بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆ لە هەولێر زیادی کردووە
📊گەرمیان : زیاتر لە 4 هەزار کەس توشبوی نەخۆشی شەکرەن
📊لە 9 مانگدا دانە غاز 64 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە
📊لە ئەمڕۆوە باج لە سەر 222 کاڵا و شمەک زیاد دەکرێت
📊مەرزی باشماح: حکومەتی ناوەند بڕی باجی لەسەر چەند پێداویستییەکی خەڵک زیادکردوە
📊ڕێژەی توندوتیژی دژی ژنان زیادی کردووە
📂[ زۆرتر...]


15-11-2015
- دووەم گۆڕی بە کومەڵی کوردانی ئێزدی لە کومەڵگای تلعزێر دوزرایەوە.
- جارێکی تر، لە ناوەڕاستی شارۆچکەی دوزخورماتوو خوێنی گەنجێکی کورد بەدەستی میلیشیا شیعەکان رژێنراو ئەمڕۆ گەنجێک شەهید کرا.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1 🎴
0001.JPG
📂 [ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 3
✌️ئارمین عەبدی (سەرهەڵدان چیا)
📝داواکارین لە هاوڵاتیان و سەرجەم لایەنەکانی ناو دوزخورماتوو بەگیانی برایەتی و رۆحی پێکەوە ژیانەوە رووبەڕووی هەر هەوڵێک ببنەوە
💎گۆڕێک کە مێژووەکەی‌ بۆ زیاتر لە 2000 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، لەسەر قەڵای‌ شێروانه ‌دۆزرایەوە
📂[ زۆرتر...]


15-11-2014
- کاژێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە سنوورەکانی خەرابەرووت. ئەو شەڕ و پێکدادانە تا 4 ی بەیانی بەردەوام بووە، بەڵام لە کۆتاییدا هێزەکانی پێشمەرگە لە شوێنی پێشووی خۆیان جێگیرن و لە ئەنجامی شەڕەکە داعش چەند چەکدارێکی لێ کوژراوە و سێ پێشمەرگەش بە سووکی بریندار بوون.
- کەمال فوئاد سیاسەتمەدار و دبلۆمات و کەسایەتیەکی ناوداری کوردستان لە شاری بەرلینی پایەتەختی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 4
✌️بەیان ئەحمەدی (ئاسەر مەریوان)
✌️دوغان باولي (مظلوم باتمان)
✌️دۆغان پاولی (مەزڵوم باتمان)
✌️مظلوم كوباني 1
📂[ زۆرتر...]


15-11-2013
- لە شاری رانیە بەهۆی تەقینەوەی گوللەهاوەنێک، پیاوێک لە ناو ماڵەکەی خۆی گیانی لەدەست دا و هاوسەرەکەشی برینداربوو.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1 🎴
15-11-2013
📂 [ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 0


15-11-2012
- هەموو لیژنەکانی دەرەوەی پارتەکانی پەرلەمانی سوید جەختیانکردوەتەوە بەپێی رۆشنیایی لێکۆلینەوە زانستیەکان، ریکخراوە نێونەتەوەییەکان، هەروەها بریارەکانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق، هیچ گومان لەوەدا نییە کە ئەنفالی کوردان لەسالی ١٩٨٨ دا جینۆسایدە.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 1
👫هێرش کەمال رێکانى
📂[ زۆرتر...]


15-11-2010
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 1
👫ژیان
📂[ زۆرتر...]


15-11-2003
- جەلال تاڵەبانی لەگەڵ پۆڵ بریمەردا ئیمزای فیدڕاڵیی پارێزگاکانی لە ئێڕاقدا کرد.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 2
📕نانی رووت
👫هۆڤان خەلیل
📂[ زۆرتر...]


15-11-2001
- هەڵمەتی بەرفراوانی پاکژکردنەوە و جوانکردنی شاری سلێمانی.
- بەبۆنەی چلەی ماتەمینی شەهیدانی ئاوایی (خێڵی حەمە)وە، پیشانگەی وەرزشی خوێندنگەکانی پیرەمەگرون لە هۆڵی خوێندنگەی ماردینی سەرەتایی کرایەوە شایانی باسە کە ئەمە دووەمین جارە لەم جۆرە پیشانگەیە لە هەرێمی کوردستاندا بکرێتەوە.
- وەزارەتی رۆشنبیریی ینک پیشانگەیەکی هاوبەشی بۆ هەردوو هونەرمەندی شاری هەولێر (عەبدولموتەڵیب کەردی و سۆران ئیسماعیل) لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی کردەوە.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 0


15-11-1999
- کۆچی دوایی محەمەد ئەمین مەعروف، نێوبراو یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی پارتی.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 0


15-11-1998
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 1
✌️محێدین سەڤیملی
📂[ زۆرتر...]


15-11-1996
- تا 17-11، پێشکەشکردنی ڤیستیڤالی فیلمی کوردی لە ئەمستەردام.
- نێوەندی هاوکاریی کورد و هۆڵندی لە شاری گرۆنینگن، کۆڕێکی بۆ دوو هۆزانەوانی کورد سازکرد، کە بریتی بوون لە حەنیف یوسف و کاوە خوسرەوی.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 0


15-11-1992
- وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رۆڵاند دۆماس رایگەیاند، کە دەبێت گەمارۆدانی ئابووری لەسەر ئێڕاق لاببرێت.
- نزیکەی 400 پەنابەری کورد لە پاکستاندا، لە شاری ئیسلام ئاباد، لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکاندا مانیان گرت و کامپێکی نایلۆنییان بۆخۆیان دروستکرد.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 0


15-11-1989
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 1
✌️لوقمان حەمەدەمین عەلی (کاروان)
📂[ زۆرتر...]


15-11-1987
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 4
✌️تاهیر عەلی
✌️جمهور مستەفا عەلی
✌️عەلی حسێن حەسەن (شوانەی تەنسیق)
✌️نەوزاد عوسمان عەبدوڵڵا
📂[ زۆرتر...]


15-11-1983
- لە گوندی بالیسان جەلال تاڵەبانی، نزیکەی 30 کادێری رامیاری و سەربازیی ینکی کۆکردەوە بۆ دوو مەسەلە : یەکەمیان، هەڵسەنگاندنی شەڕی بێتواتە. دووەمیان، مەسەلەی گفتوگۆ لەگەڵ رژێمدا، ئەمانە نێوی هەندێک لەو 30 کەسەیە کە لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبوون: کەمال خۆشناو، شەوکەت حاجی موشیر، فوئاد، حاکم پێشڕەو، عەلی نەبی، عەبدوڵڵا مام نەبی، مامۆستا سەیفەدین، رێکەوت، شەهید مەلا غەفور، شاخەوان، رێباز، تەحسین کاوانی، سەعدوڵڵا پەرۆش، جەوهەر کرمانج، مولازم سمکۆ، مامۆستا موحسین، پۆڵا، مامە ریشە، حەمە رەش،...، هەموو ئەوانە لەگەڵ گفتوگۆ کردن بوون لەگەڵ رژێم و ئیمزای کاغەزێکیان کرد، تەنها مامۆستا سەیفەدین و پۆڵا نەبێت.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 4
🏰بێتواتە
👫جەوهەر کرمانج
👫سەعدوڵڵا پەرۆش
✌️مامە ریشە
📂[ زۆرتر...]


15-11-1982
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 2
👫بێریڤان جه‌مال ساڵح
👫فەهمی فەریق محەمەد
📂[ زۆرتر...]


15-11-1980
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 1
✌️شاکر فەتاح
📂[ زۆرتر...]


15-11-1979
- بڵاوکردنەوەی یەکەمین بەرنامەی رادیۆی دەنگی کوردستانی ئێران.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 0


15-11-1977
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 5
✌️ئەحمەد بایز حەمەدئەمین مەنتک ناسراو بە ئەحمەدی پەری
✌️سەباح خدر ڕەسوڵ حوسێن خۆشناو
✌️لەتیف کەریم ئەحمەد محەمەد ناسراو بە لەتیفی بانق
✌️ڕەزاق کەریم نادر مۆریاسی
✌️ڕەسوڵ محەمەد غەفور ڕەسوڵ نورەدینی
📂[ زۆرتر...]


15-11-1974
- کردنەوەی رێگای نێوان بادینان و چۆمان لەلایەن شۆڕشەوە.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 1
👫دلێر محەمەد حەمە ئەمین
📂[ زۆرتر...]


15-11-1966
- تا 12-11، بەستنی هەفتەمین کۆنگرەی پدک لە گەڵاڵە، کە تێیدا بارزانی کرایەوە سەرۆک و حەبیب کەریمیش کرایە سکرتێر، لەو کۆنگرەیەدا بەیانێکیان دەرکرد کە تێیدا نووسرابوو ئەگەر د.ق داواکارییەکانی شۆڕش جێبەجێ نەکات، ئەوا شەڕ دەست پێدەکاتەوە.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 1
🔣کۆنگرەی هەفتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان
📂[ زۆرتر...]


15-11-1965
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 1
✌️مەلا عەبدوڵڵای جوتیار
📂[ زۆرتر...]


15-11-1955
- سەردانی مەلیک فەیسەڵ بۆ سلێمانی.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 0


15-11-1937
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 1
✌️سەید رەزا
📂[ زۆرتر...]


15-11-1922
- دەرچوونی یەکەمین ژمارەی رۆژنامەی رۆژی کوردستان لە سلێمانی، تەنێ 51 ژمارەی لێ دەرچوو.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 0


15-11-1920
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 1
👫Seyid Rizayê Dêrsimî
📂[ زۆرتر...]


دابەزاندنی تەواوی کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان بە فایلی PDF
Please wait...


Kurdipedia.org (2008 - 2017) version: 9.11 | 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5 | کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,219 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282 | ☎ +3165471029 +31619975574