پێشبینییەکانی ئاحۆل بۆ گۆی زەویی لە ساڵی (2040)، ئەمەش سەردێری هەواڵەکانە.
تێکشکانی کەشتیەکی ئاسمانی مۆریتانی لەکاتی نیشتنەوەی لەسەر مەریخ بەهۆی کەمی سووتەمەنییەوە.
دوێنی نۆ شەمە 40-04-2040 بەحرەین بوو بە ئیمپراتۆریەت.
تیپی تۆپی پێی گۆی زەوی لە یارییەکانی نیوە کۆتایی ئەستێرەکاندا پلەی حەوتەمی بە دەستهێنا مەرامبەر زوحەل.
واشنتۆن، لیبیا تاوانبار دەکات بە تەقاندنەوەی کەشتیەکی ئاسمانی لەسەر مەریخ.
فڕاندنی کەشتیەکی ئاسمانی لە کاتێکدا کە بەرەو مەریخ دەچوو، ڕفێنەرەکان داوای دە ملیۆن دۆلاری عێراقی دەکەن و بەرەو هەسارەی زوهرە هەڵاتوون.
ناکۆکی لە نێوان عێراقی خواروو لەگەڵ عێراقی ناوەڕاستدا و هەوڵاکانی کوردی سەروو هەروەها عێراقی خۆرئاوای باشوور بۆ نەهێشتنی کێشەکان.
دواین هەواڵ: بەرپرسێکی کورد گوتوویەتی: لە ئێستادا بەرودۆخەکە نەسک و نالەبارەو حکومەتمان ساوایە، ناکرێ باسی دەوڵەتی کوردی بکرێ. [1]
⚠تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!