دوای ئەوەی پەرلەمانی کوردستان و بە ڕێککەوتنی فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمان، بڕگەکانی یەکەم و سێیەم و چوارەمی لە مادەی یەکەمی یاسای ڕێکخستنی خۆپیشاندانی هەموارکردەوەو بڕگەی شەشەمی بۆ زیادکرد و ناردی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی پەسەندکردنی. بەڵام سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە (2) لە بڕگەی (یەکەم)ی ماددەی (دەیەم) لە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ژمارە (2)ی سالی 2005 ی هەموارکراو، و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخەی هەرێمی کوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێت و بە مەبەستی زیاتر ڕێکخستنەوە و پاراستنی ئاسایشی شار و شارۆچکەکانی هەرێم و داخستنی هەر کەلێنێک کە ڕەنگە لە لایەن دوژمنانەوە بەکاربهێنرێت بۆ کارکردنە سەر ئاسایشی نەتەوەیی لە کاتیکدا کە تووشی هێرشێکی دڕندانەی دوژمن بوینەتەوە، بڕیارماندا بە: ڕەتکردنەوەی یاسای ژمارە (3) ی سالی 2014 یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای ڕێکخستنی خۆپیشاندان لە هەرێمی کوردستان - عیراق ژمارە (11) ی ساڵی 2010.
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەریمی کوردستان