مزرەمەنی (مرکبات) چەند بەشن؟
کەس نازانێ یەکەم جار مزرەمەنی لە کوێوە هاتووە، سەرەڕای ئەوەی کە ئەمڕۆ لە زۆربەی وڵاتە گەرمەسێرەکانی جیهاندا ئەم دارانە دەڕوێن، بەڵام لە ئاخرو ئۆخرەوە ناوبانگی جیهانیان پەیدا کردووە.
یونانیەکان و ڕۆمیەکان مزرەمەنییان ناسیوە و ڕەنگە هەر لە هێندوستانەوە چووبێتە ئاسیای ڕۆژئاوا و لەوێشەوە گەیتبێتە ئوروپا. ئیسپانیوڵیەکان (نارنج)یان گەیاندە هیندی ڕۆژئاوا و لەوێشەوە لە ساڵی 1565دا بە هۆی کۆچ کردنەوەی گەیشتە ئەیالەتی فلوریدا.
باشترین جۆری مزرەمەنی پرتەقاڵ و نارنگی و نارنجە، بەڵام دەبێ ئەوەش بزانین کە تاکوو ئێستا 97 جۆر پرتەقاڵ و نارنگی ناسراون.
جۆرەکانی مزرەمەنی لە جێگای جۆراوجۆرەکانی جیهاندا تێنە بەرهەم و جۆرێکی زۆر جێگای سرنجی پرتەقاڵ ناسراو بە (پرتەقاڵی خوێنی) هەیە کە میوەکە سوورە لە هەموو لێواری مەدیتەرانەدا دروێ.
نارنج لە زۆر شوێنددا دەڕوێ، بەڵام لە ئسپانیادا هێندە زۆر دەڕوێ کە بۆ تەجارەتیش بەکاری دێنن. لە بەر ئەوەی ئەم میوە هەم ترش و هەمیش تاڕادەیەک تاڵە، وەک میوە کەڵکی لێوەرناگرن و دەیکەنە مرەبا، دیارە زۆر کەڵکی دیکەی هەیە و هەر لە دەوا و دەرمانەوە هەتاکو عەتر بەکاری دێنن. وەرگێڕدراو لە فەرهەنگی "بمن بگو چرا" بەرگی چوار ل. 37 و 38.