لە کاتی ڕاوا نەبێت گووی نایەت.
ڕاو: هەوڵدانی مرۆڤە بۆ گرتن یان کوشتنی ئاژەڵێک (فەرهەنگی خاڵ)، سرووشتی ڕاوچی وایە کە دەبێت زۆ لەسەر هەست بێت، خۆی بە هیچەوە مەژغوڵ نەکات، بۆ ئەوەی لە چرکەساتی دەرکەوتنی نێچیردا ڕاوی بکات. مەبەست له کەسێکی گەمژەیە، لەکاتی ئیشی زۆر پێویستدا خۆی بە کاری لاوەکییەوە خەریک دەکات، دۆخێک دێتەپێش کارە سەرەکییەکەی لەکیس دەچێت. [1]