یەکەمین جار میدیای کوردی کە میساقی شەرەف یان پێوەری ئیتیکی (ئەخلاقی) نووسیبێتەوە، ڕۆژنامەی خوێندندنی لیبراڵ بوو، کە لەمانگی دەی ساڵی 2005 لەسیمینارێکدا کە لەساڵیای ڕۆژنامەکەدا بۆ پێداچوونەوەو هەڵسەنگاندنی ڕۆژنامەکە لەهۆڵێکی کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابوردی زانکۆی سەڵاحەدین سازکرابوو، ڕاگەیەنرا.
لە سیمینارەکەدا هەریەک لە هەڤاڵ ئەبووبەکر، ڕێبواری سیوەیلی، مامۆستا کەمال هەریەکەو بەدرێژی لەسەر لایەنێکی ڕۆژنامەکە دووان، سەرنجەکانی خۆیان لەوبارەوە خستەڕوو.
دواتر ئەم خاڵانە وەک میساقی شەرەف ڕاگەیەنرانو پاشان لەستراتیژو سیستمی بەڕێوەبەری و ڕۆژنامەی خوێ،دنی لیبراڵدا جێگیرکران.
پێوەرە ئیتیکیەکانی خوێندنی لیبراڵ:
1. کۆکردنەوەو وەرگرتنی زانیاری بەشێوەیەکی دروست و نەزیهانە.
2. نەدرکاندنی ئەو سەرچاوانەی زانیاریت پێدەدەن، دەیانەوێت بەنهێنی بمێنێتەوە.
3. پاراستنی ژیانی تایبەتی و کەسێتی خەڵک و نەزڕاندنی ناوبانگی هیچ کەس.
4. ڕێزگرتن لەبەها گشتییەکان و کلتورە جیاوازەکان.
5. ڕێزگرتن و هێرش نەکردنەسەر هیچ ئایین و مەزهەب و ئایدیۆلۆژیایەکی سیاسی.
6. جیاوازی نەکردن لەنێوان ڕەگەزو ئیتنیکە جیاوازەکاندا.
7. نابێت هیچ کەسێک باجی خوێندنی لیبراڵ بۆ مەبەستی شەخسی بەکاربهێنێت، لەکاتی وازهێنان لەکارکردن پێویستە بەشێوەیەکی فەرمی وازهێنانی خۆی ڕابگەیەنێت و باجی ڕۆژنامەکە بگەرێنێتەوە.
ئەگەرچی ئەو خاڵانە سادەو سەرەتایین، بەڵام بۆ ئەو کات بەشتێکی گرنگ دەژمێردران کە هیچ میدیایەکی کوردی لەهەرێمی کوردستانی عێراق (کوردستانی باشوور)، میساقی شەرەفی ڕانەگەیاندبوو. نزیکەی ساڵێک دواتر گۆڤاری لڤین میساقی شەرەفی نووسیەوە.