لە ساڵی 1985 لە #کەرکووک# لە دایک بووە، لە ساڵی 2004 ەوە وەک فۆتۆگرافەرێک دەستی بە کارکردن کردووە، لە ساڵی 2010 خەڵاتی جیهانی ناشناڵ جیوگرافیکی بەدەست هێنا، لە ساڵی 2012 لە وۆرڵد پرێس فۆتۆی هۆڵەندی بروانامەی ماستەری لە فۆتۆ وەرگرت و لە هەمان کاتدا کۆلێژی هونەرە جوانەکانی #سلێمانی# بەشی شێوەکاری تەواو کرد، لە یەکەم هەنگاوی کاری تەلەفزیپنیدا وەک ڤیدیۆ جۆرنالیستێک بۆ کەناڵی ئەلعەرەبییە بۆ ماوەی دوو ساڵ کاریکرد پاشان وەک پێشکەشکار و ئامدەکاری بەرنامەی هونەری لە تۆڕی میدیایی ڕووداو دەستی بە کارکردن کرد و ماوەی پێنج ساڵ بەردەوام بوو، هەر لەو ماوەیەدا دەرهێنەری چەندین کلیپی گۆرانی و فیلمی دۆکیومێنتاری و بەرنامەی تەلەفزیۆنی بووە، ماوەی ساڵێکە لەگەڵ تەلەفزیۆنی کوردستان 24 کاردەکات وەک پێشکەشکار و ئامادەکاری بەرنامەی کۆوار کە بەرنامەیەکی هونەری کولتووریە، ئێستا قوتابی ماستەرە لە بەشی شێوەکاری #زانکۆی سەڵاحەدین#.
لە تەمەنی کارکردنیدا هەوڵی تێکەڵکردنی هونەر و فۆتۆی داوە و توانیویەتی کارەکانی بە زۆربەی ڕۆژنامەو ماڵپەرە جیهانییەکاندا بڵاو بکاتەوە.[1][2]