ماڵی پیرمرادی سنە لە یەکێک لە گەرەکە کۆنەکانی شاری سنەیە بە ناوی گەرەکی چوار باخ، ئەم بینایە یەکێکە لە ئاسارەکانی سەردەمی حوکمی قاجاریەکان، کە بریتی لە 450 مەتری چوار گۆشە، کە شێوەی چوار گۆشەی هەیە و لە ناوەوە لە ڕاڕەو و هۆڵ و ژووری قەشەنگ و سەرنجڕاکێش پێکهاتووە، ستون و مۆم و جێگای مۆم و گەچکاری سەرنجڕاکێش لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم ئەم کۆشکە جوانەیە.