کوردیپێدیا، داتابەیسی نەتەوەیەکە!
دەستپێک!|پەیوەندی: contact@kurdipedia.org
کۆمەکی دارایی|پەڕتووکخانە | |
لە پۆلی هەڵبژێردراودا 5 تۆمار دۆزرایەوە!
Share
1
420
422
431
485
490
بەرەو یەک ملیۆن بابەت!
ژمارەی بابەتەکان0,105.856
ژمارەی وێنەکان0,020.208
ژمارەی پەڕتووکەکان0,005.899
فایلی پەیوەندیدار0,004.120
 10%
 90%
|||
00.51.000.000
#
کوردی - سۆرانی68,514
Kurmancî22,269
عربي4,975
کوردی - بادینی3,958
English962
فارسی806
Türkçe223
Française - En cours de construction150
Deutsch107
Nederlands63
Pусский42
Italiano - In Costruzione26
Kurdî - Soranî - Latînî23
Español - Bajo Construcción23
日本人 - 工事中16
Svenska15
中国的 - 正在建设中10
Norsk - Under bygging10
עברית - בבנייה9
#
هاوڕێ باخەوان75,844
رۆبۆتی کوردیپێدیا28,397
کەژاڵ هەڵەدنی1,153
رۆژهات سەعید286
هەڤاڵ نەژاد110
هاوبیر قادر رەسوڵ14
بەختیار شەمەیی11
داناز عەبدولڕەحمان بابان10
رێناس نەورۆزی6
دلێر رەفیق6
مارف عومەر گوڵ ئەم بابەتە باشتر بکە!

بابەتە پەیوەستکراوەکان
پۆلێن کردنی تاوانەکانی ئەنفال بە پێی جۆرەکانی جینۆساید
پێوەندی مەسەلەی کورد بە یاسای نێودەوڵەتانەوە
جینۆسایدی گەلی کورد لەبەر رۆشنایی یاسای نێودەوڵەتاندا
- شوێن و ساڵی لە دایک بوون : گوندی هە شەزینی، سەنگاو، چەمچەماڵ، /1956
- باری خێزانی : خێزاندارەو کوڕو کچێکی هەیە
- یەکەم دامەزراندنی فەرمی : 1983 / فەرمانگەی ئاودێری سلێمانی
- یەکەم دامەزراندنی زانکۆ: 1999کۆلێجی یاسا / زانکۆی سلێمانی
- تائێستا (22) ساڵ زیاتر خزمەتی فەرمی هەیە
- ساڵی 1982 لەسەر هەڵوێستی سیاسی ماوەیەک لە زیندانەکانی (ئەمنی عامەی بەغداد) بووەو ئازارو ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوە
- لەهەشتاکاندا چەند ساڵێک لەناو شۆڕشدابووە
- ئێستا یاریدەدەری راگرە لە کۆلێجی یاساو رامیاری لە زانکوی سلیمانی
- پلەی زانستی :پڕۆفیسۆری یاریدەدەر
- پسپۆڕی: یاسای گشتی نێودەوڵەتی
بڕوانامە
بەبکالوریس: زانکۆی بەغداد، کۆلێژی یاسا، 1982
ماجستیر: زانکۆی کییڤ، ئۆکراانیا، 1990
- ناونیشانی نامەی ماجستیر : ئامراِزە یاساییەکانی بەربەندکردنی تاوانی جینۆساید لە یاسای گشتی نێودەوڵەتیدا.
دکتۆرا: زانکۆی کییڤ، ئۆکرانیا، 1995
- ناونیشانی نامەی دکتۆرا : کێشەی کەسایەتی یاسایی نێونەتەوەی گەلی کورد لە یاسای نێودەوڵەتیدا.
زمان
-کوردی (زمانی دایک)
-عەرەبی، روسی، فارسی
-ئینگلیزی (باشە)
وتنەوەی ئەم بابەتانە لە زانکۆی سلێمانی و زانکۆکانی تری کوردستاندا (بکالوریس، ماجستیر، دکتۆرا)
1.یاسای گشتی نێودەوڵەتی
2.یاسای دەستوری
3.دەروازەیەک بۆ خوێندنی یاسا
4.مافی مرۆڤ
5.یاسای گشتی سزادان
6.رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان
7.یاسای راگەیاندن
کتێب و لێکۆڵینەوەی زانستی
1.جینۆسایدی گەلی کورد لەبەر رۆشنایی یاسای نێودەوڵەتاندا (کتێب).
2.کێشەی کەسایەتی یاسایی نێونەتەوەیی گەلی کورد (کتێب).
3.پێوەندیی مەسەلەی کورد بە یاسای نێودەوڵەتانەوە (کتێب).
4.بارودۆخی کورد لە چەند بابەتێکی یاسای نێودەوڵەتاندا (کتێب).
5.پێکهاتنی یاسای نێودەوڵەتی و پەیوەندی بە یاسای ناوخۆی دەوڵەتەوە (لێکۆڵینەوە بەزمانی کوردی)، گۆڤاری زانکۆی سلێمانی ژمارە (5/2001).
6.تیۆری ئاسایشی هاوبەش و رێکخستنی نێودەوڵەتی (لێکۆڵینەوەی بە زمانی عەرەبی)، گۆڤاری زانکۆی سلێمانی ژمارە (11/2003).
سەرپەرشتیی و هەڵسەنگاندنی نامەی ماجستیر و دکتۆرا
سەرپەرشتیکردنی زیاتر لە پانزە (15) نامەی ماجستیر و دکتۆرا لە زانکۆی سلێمانی و زانکۆی کۆیە.
بەشداریکردن لە گفتوگۆی زیاتر لە سی و پێنج (35) نامەی ماجستیر و دکتۆرا لە کۆلێژەکانی یاسا و رامیاری و زانستە مرۆڤاییەتییەکان لەزانکۆکانی سلێمانی و سەڵاحەدین و کۆیە و دهۆک.
هەڵسەنگاندنی دەیان نامەی ماجستیر و دکتۆرا و لێکۆڵینەوەی زانستی لە بوارەکانی یاسا و زانستە مرۆڤاییەتیەکان لە زانکۆکانی کوردستان و عێراقدا.
بەشداریکردن لە کۆنگرە زانستیەکاندا
1.کۆنگرەی زانستی زانکۆی سلێمانی 2000.
2.کۆنگرەی زانستی دەربارەی تاوانەکانی ئەنفال، هەولێر 2003.
3.خولی زانستی یاسایی لەپەیمانگای یاسای جنائیی لەشاری (سیراکۆزا–ئیتاڵیا) 2004.
4.گەشتی زانستی بۆ هەندێک زانکۆ لە وڵاتانی میسر و ئەمریکا دەربارەی یاسای جنائی نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ 2004.
5.کۆنفرانسی یاسای زانکۆی دیپۆڵی شیکاگۆ لەکۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی بەغداد 2004.
6.کۆنفرانسی زانستی زانکۆی دیپۆڵی شیکاگۆ لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی 2004.
7.کۆنفرانسی زانستی زانکۆی دیپۆڵی شیکاگۆ لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر 2004.
8.کۆنفرانسی زانستی زانکۆی دیپۆڵی شیکاگۆ دەربارەی (دادپەروەی جنائی) لە عیراق هاوینەهەواری دوکان2005.
9.کۆڕی سەندیگای پارێزەران دەربارەی مافی مرۆڤ، هەولێر 2004.
10.کۆنگرەی پەڕڵەمانی کوردستان لەسەر تاوانەکانی رژێمی پێشووی عێراق، هەولێر 2004.
11.کۆنگرەی جینۆساید، هەولێر 2007.
چالاکیی رۆشنبیریی و کۆمەڵایەتی
پێشکەشکردنی دەیان کۆڕ و سیمناری رۆشنبیری و یاسایی لەناوخۆو دەرەوەی زانکۆ.
بەشداریکردن لەدەیان گفتوگۆی زانستی لەسەر فیدرالیزم، جیهانگیریی، سیستمی نوێی جیهان، مافەکانی مرۆڤ.
پێشکەشکردنی دەیان سیمینار و بابەت لەرێکخراوەکانی NGO لە کوردستاندا.
ئەندام لە یەکێتی نووسەرانی کورد لەساڵی 1977-ە وە.
ئەندام لە سەندیکای رۆژنامە نوسانی کوردستان.
ئەندام لەسەندیکای یەکێتی ماف پەروەرانی کورد.
دەیان وتار و نوسراوی جۆراوجۆری بڵاوکراوە لە گۆڤار و رۆژنامە کوردی و عەربیەکاندا.
ئەندام لە چەندین لیژنەی راوێژکاریدا لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەندامی دەستەی راوێژکاری لە چەند گۆڤارێکی هزری و رۆشنبیری گشتیدا لە کوردستان.
خاوەنی دوو دیوانی چاپکراوی شیعری بەناوی (هێلانەی نوغرۆ) و (خۆری زیندان).
دەیان بابەتی ئەدەبی و شیعری نووسراو وەڕگێراو لەرۆژنامە کوردییەکاندا.
چەند هۆنراوەیەکی کراوە بەسرودو گۆرانی.
پۆست و لیژنەی زانستی
بەشداریکردن لە لیژنەی خوێندنی باڵا، لیژنەی زانستی، لیژنەکانی تاقیکردنەوەی قۆناغەکانی بکالوریس و ماجستر و دکتۆرا لەزانکوی سلیمانی.
راگری کۆلێژی یاسا لە زانکۆی کۆیە (2005-2006).
ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری زانکۆی سلێمانی (2000-2009).
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.
سەرچاوە: ماڵپەڕی کوردستانی نوێ
تایبەتمەندییەکانی بابەت
پۆلی:کەسایەتییەکان
کوردی - سۆرانی
رەگەزی کەس:♂ پیاوان
نەتەوە:کورد
وڵات - هەرێم:باشووری کوردستان
جۆری کەس:مافناس
جۆری کەس:نووسەر
شارەکان:چەمچەماڵ
زمان - شێوەزار:کرمانجیی باشوور - سۆرانی

ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: 8-2-2010 17:14:27 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (رۆبۆتی کوردیپێدیا)ەوە لە: 2-1-2014 14:24:03 باشترکراوە
بۆ بینینی گۆڕانکارییەکانی ئەم بابەتە کلیک لە گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە! بکە
ئەگەر دەزانیت ئەم بابەتە ناتەواوە، تکایە (کوردیپێدیا)ی لێ ئاگادار بکەرەوە!
ناونیشانی بابەت
کردنەوەی بابەتەکە لە پەڕەیەکی نوێدا
ئەم بابەتە بنێرە بۆ: Share
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
تکایە ئەگەر وێنەیەکی باشترت بۆ ئەم بابەتە لایە بۆ (کوردیپێدیا)ی بنێرە!
ئەم بابەتە 1.767 جار بینراوە
نرخاندنی بابەت
0دەنگ
بیروڕاکانتان
رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
ناوی نێرەر:
ئیمێڵ:
بیروڕا:
کۆدی ئاساییش:
تکایە کۆدی ئاساییش وەکو ئەوەی پیشاندراوە بەرنووس بکە!
رێساکانی بەکارهێنان

Kurdipedia.org (2008 -2014) version: 6.9 | ✉ contact@kurdipedia.org ☎ 0031 6 54710293 | CSS 2.1 | HTML 4.01 Transitional | کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,499 چرکە!